میسر.. كچێك خوشكه ته‌مه‌ن پێنج ساڵانه‌كه‌ی خۆی كوشت
وێستگه نیوز ـ
له پارێزگایه‌كی وڵاتی میسر، كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان به‌هۆی ئێره‌یی پێ بردنه‌وه خوشكه ته‌مه‌ن پێنج ساڵانه‌كه‌ی خۆی كوشت.
لە پارێزگای دقهلیە لە میسر، کچێکی تەمەن 13 ساڵ بەهۆی ئیرەییەوە خوشکە تەمەن پێنج ساڵەکەی دەکوژێت.
دەوترێت باوکەکە چووەتە دەرەوە تا هەندێک پێداویستی ناو ماڵ بکڕێت و کاتێک گەڕاوەتەوە کچە بچوکەکەی لێ نەبووە، هەر چەندە لە سەرەتادا کچە گەورەکە هەوڵیداوە باوکی هەڵبخەڵەتێنێت بەوەی خوشکەکەی لەماڵ چووەتە دەر، بەڵام کاتێک بەدوایدا گەڕاوە، بە کوژراویی لە ناوچەیەکی چۆڵی گوندەکەیان دۆزیه‌تییەوە.
دواتر لەکاتی لێکۆڵینەوەدا خوشکە گەورەکە دانی بەوەداناوه کە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکەی گەڕاندەوە بۆ ئیرەیی، چونکە باوکی خوشکە بچووکەکەی زیاتر خۆشویستووە و هەمیشە لاواندوویەتیەوە، هەربۆیە هەلی ئەوەی قۆستوه‌تەوە کە باوکی لەماڵ نەبووە و تاواناکەی ئەنجامداوە.
هــ. ر
PM:12:22:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت