شه‌ڕه ته‌ماته‌كه‌ی ئیسپانیا گه‌یشته روسیا
دیمەنێک لە فیستڤاڵەکە
وێستگه نیوزـ
هاوشێوه‌ی فیستڤاڵی شه‌ڕه ته‌ماته كه له ئیسپانیا ساز ده‌كرێت، له شاری سانت پترسبۆرگ-ی روسیاش چالاكییه‌كی له‌وجۆره سازكرا.
سه‌دان كه‌س له دانیشتوانی شاری سانت پترسبۆرگ-ی روسیا فیستڤاڵێکی هاوشێوه‌ی "La Tomatina' festival”ی ئیسپانیان سازكرد و به‌وه‌ش نیشانیاندا كه یه‌كه‌مجاره فیستڤاڵێکی له‌وجۆره گه‌یشتوه‌ته ناوچه‌كه‌یان.
له فیستڤاڵەکەدا به‌شداربوان ده‌یان هه‌زار ته‌ماته‌یان گرته یه‌كتر و له‌سه‌ری راكشان و جلوبه‌رگ و روخساریان به ئاوی ته‌ماته سور كرد.
فیستڤاڵی شه‌ڕه ته‌ماته نه‌ریتێكی ئیسپانییه و ساڵانه له دوا چوارشه‌ممه‌ی مانگی ئاب له شاری ڤالانسیا ساز ده‌كرێت.
PM:10:08:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت