حافز ئه‌سه‌د به‌م گۆرانییه ده‌ماری سه‌دامی ده‌گرت
حافز ئەسەد و سەدام حسێن
وێستگه نیوزـ
نوسه‌رێكی سوری لاپه‌ڕه‌ی ململانێنی نێوان هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی حزبی به‌عسی له عیراق و سوریا هه‌ڵدایه‌وه و باسی له‌وه كردوه كه حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆكی جه‌مسه‌ره سورییه‌كه‌ی به‌عس به گۆرانییه‌ك سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی جه‌مسه‌ره عیراقییه‌كه‌ی به‌عس توڕه كردوه.
یا سوبحه
خه‌تیب به‌دله، نوسه‌رێكی سورییه و له یه‌كێك له بڵاوكراوه‌كانیدا ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: گۆرانییه‌كی كۆنی سوری به‌ناوی (یا صبحه هاتی الصینیه – ئه‌ی سوبحه سینیه‌كه بێنه) له سه‌رده‌می ململانێی سوریا و عیراق بوه‌ته كێشه‌ی نێوان سه‌دام و حافز ئه‌سه‌د، سوبحه ناوێك بوو له گۆرانییه‌كه‌دا به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێك هاتبوو، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ناوی دایكی سه‌دامیش بوو كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له عیراق به (أم المناضلین – دایكی تێكۆشه‌ران) ناوده‌برا.
گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن موه‌فه‌ق به‌هجه‌ت، هونه‌رمه‌ندی سوری وتراوه، به‌ڵام دوای تێكچونی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی پێشووی عیراق و سوریا، په‌خشكردنی له عیراق قه‌ده‌غه كرابوو.
حافز ئه‌سه‌د ده‌ماری سه‌دامی ده‌گرت
نوسه‌ره‌كه ده‌ڵێت له عیراق هه‌ركه‌س گۆرانیی سوبحه‌ی لێ بدایه، به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به دایكی سوبحه‌ی دایكی سه‌دام، ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كرا، ده‌شگێڕێته‌وه كه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1980 و له‌كاتی سازكردنی پێشانگایه‌ك سه‌باره‌ت به سوبحه تولفاح-ی دایكی سه‌دام، گۆرانییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه لێدراوه، له‌وكاته‌شدا خه‌یروڵا توڵفاح-ی برای سوبحه لێدانی ئه‌و گۆرانییه‌ی به سوكایه‌تیكردن به " سوبحه-دایكی تێكۆشه‌ران"- واته دایكی سه‌دام له‌قه‌ڵه‌مدابوو، هه‌ربۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگاكه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه كرا و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هۆڵی نمایشه‌كه‌ش سزا دران.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كۆنه قینه‌ی نێوان سه‌دام و ئه‌سه‌د، نوسه‌رێكی سوریی دیكه به‌ناوی فوئاد عه‌بدولعه‌زیز بۆ رۆژنامه‌ی وه‌سڵی سوریی نوسیوه كه له هاوڵاتییه‌كی عیراقی سه‌رده‌می سه‌دامی بیستووه كه سه‌دام نه‌ك گۆرانییه‌كه‌ی له ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن قه‌ده‌غه كردبوو، به‌ڵكو نه‌یده‌هێشت له ماڵه‌كانیشدا به‌دزییه‌وه لێ بدرێت و هه‌ركه‌سێكیشی بگرتایه ئه‌و گۆرانییه ده‌ڵێت نه‌ده‌یهێشت چاوی به‌دنیا بكه‌وێته‌وه.
فوئاد عه‌بدولعه‌زیز-ی نوسه‌ر له‌زاری یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عسی سوریا ئه‌وه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه: كاتێك حافز ئه‌سه‌د زانیویه‌تی به‌و گۆرانییه ده‌ماری سه‌دام ده‌گرێت، فه‌رمانی بۆ ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنی سوریا ده‌ركردوه هه‌موو رۆژێك زیاد له جارێك ئه‌و گۆرانییه لێ بده‌ن، داواشی له موه‌فه‌ق به‌هجه‌ت-ی گۆرانیبێژ كردوه‌ته‌وه دووباره گۆرانییه‌كه تۆمار بكاته‌وه كه پێشتر له ساڵی 1973 تۆمار كرابوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی سوریا ده‌گه‌یشته ناوچه سنورییه‌كانی عیراق، حزبی به‌عسی سوریا فه‌رمانی به ماریا دیب، خانمه بێژه‌ری ئه‌وكاته‌ی سوریا كرد له به‌رنامه‌ی "گۆرانیی داواكراو"، كه هه‌موو رۆژانی پێنجشه‌ممه‌یه‌ك په‌خش ده‌كرا، بڵێت داوای گۆرانییه‌كه‌ی سوبحه كراوه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێكیش داوای نه‌كردبێت.
نوسه‌ره‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌نوسێت، حافز ئه‌سه‌د ئه‌م سوكایه‌تییه‌ی سه‌دامی به ره‌چه‌ڵه‌كی خێزانه‌كه‌ی بیرنه‌چۆوه، بۆیه كه بیستی گۆرانییه‌كه‌ی سوبحه له عیراق قه‌ده‌غه كراوه، داوایكرد شه‌و و رۆژ له سوریا گۆرانییه‌كه لێ بدرێت.
سه‌دام تۆڵه‌ی خۆی له ئه‌سه‌د كرده‌وه
خه‌تیب به‌دله-ی نوسه‌ر ده‌ڵێت: كێشمه‌كێشمی نێوان سه‌دام و ئه‌سه‌د، كه هه‌ردووكیان یه‌ك باكگراوندی سیاسی‌یان (حزبی به‌عس) هه‌بوو، گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی باس له كه‌سوكاره نزیكه‌كانی یه‌كتر بكه‌ن، حافز ئه‌سه‌د به (ئه‌بو سلێمان) ناسرابوو ئه‌وه‌ش ناوی باپیری دووه‌می بوو، سه‌دام له لوتكه‌ی ساڵی 1982ی وڵاتانی عه‌ره‌ب ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه و وه‌ك تانه‌لێدان و گاڵته‌پێكردن به حافز ئه‌سه‌دی وت: "ته‌حه‌دات ده‌كه‌م ناوی باپیری سێیه‌مت بزانیت".
گۆرانبێژه‌كه‌ش بێزار بوو
فوئاد عەبدولەعەزیزی نوسەر ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئه‌و گۆرانییه‌وه موه‌فه‌ق به‌هجه‌ت-ی گۆرانیبێژ هه‌میشه بانگهێشتی ئاهه‌نگه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی سوریا و ئاهه‌نگه فه‌رمییه‌كان ده‌كرا و داوای لێده‌كرا گۆرانیی یا سوبحه بڵێت و چه‌ند بتوانێت گۆرانییه‌كه درێژ بكاته‌وه و چه‌ند جارێكیش دووباره‌ی بكاته‌وه.
نوسه‌ره‌كه ده‌ڵێت له ناوه‌ڕاستی ساڵانی 1990 جارێكیان به‌هجه‌تی گۆرانیبێژی له چێشتخانه‌یه‌كدا بینیوه و له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی نوسه‌ره‌كه‌وه میوانداری كرابوو، نوسه‌ره‌كه ده‌ڵێت به‌هجه‌ت قسه‌ی بۆ كه‌سێكی ته‌نیشت خۆی ده‌كرد و بێزاریی خۆی ده‌رده‌بڕی و به هاوڕێكه‌ی وت: "چاوخستنه‌سه‌ر ته‌نها یه‌ك گۆرانی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی سوریاوه و هه‌موو رۆژێك لێدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌وانه، زۆر زیانی پێگه‌یاندوه و خه‌ڵك له گۆرانیی یا سوبحه هیچی دیكه‌ی به‌گوێدا نادرێت".
گۆرانیبێژه‌كه به‌رده‌وام بووه له ده‌ربڕینی بێزاری و وتویه‌تی: "ته‌نانه‌ت كه خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گیشتییه‌كان یان سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به یا سوبحه ناسراوم و كه ده‌مبینن به‌ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ن (یا سبوحه) مان بۆ بڵێ".
راشیگه‌یاندوه: پاشان به‌هجه‌تی گۆرانیبێژ ته‌ماشایه‌كی ئێمه‌ی كرد و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و له چێشتخانه‌كه‌دا به‌بێ موزیك و به‌ده‌نگی به‌رز كه‌وته وتنی گۆرانیی یا سوبحه و ئێمه‌ش به چه‌پڵه له‌گه‌ڵمان ده‌وته‌وه.
PM:07:47:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت