چوار هاوڵاتی كورد له سزای سێداره رزگاریان بوو
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
چوار بەندکراوی كورد کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەکانی ئورمیە و سنە راگیرابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان لە سێدارە رزگارییان بوو.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه: رۆژی شەممە 17ی ئابی 2019، دوو بەندکراو بە ناوەکانی محهمەد و حەمید، کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابووو بۆ ماوەی 11 و شهش ساڵ لە بەندیخانەی ئورمیە راگیرابوون، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان و پاشگەز بوونەوە لە سکاڵاکانیان، سزای سێدارەکەیان هەڵوەشایەوە.
حەمزە بروجنی، بەرپرسی ئیدارەی بەندیخانەی ئورمیە بۆ میدیاكانی ئێران ئەو هەواڵەی پشتراست کردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەسغەر جەهانگیر، بەرپرسی بەندیخانەکانی پارێزگای سنە رایگەیاندووە، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانیان، دوو بەندکراوی كورد کە سزای سێدارەیان لەسەر بوو، لە مەرگ رزگاریان بووە و سزاکەیان هەڵوەشاوەتەوە.
ئێران یهكێكه لهو وڵاتانهی له رووی مافهكانی مرۆڤهوه بهردهوام رهخنهی لێدهگیرێت، هاوكات تێستاش سزای له سێدارهدان تیایدا پهیڕهودهكرێت.
هــ. ر
AM:08:40:18/08/2019
ئهم بابهته 4192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت