له سنوری خانه‌قین گوندێكی كوردنیشن هاوه‌نباران كرا
وێستگه نیوزـ
له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سنوره‌كه‌وه، 12 گولـله هاوه‌ن ئاراسته‌ی گوندێكی كوردنشین له قه‌زای خانه‌قین كرا، هاوكات گروپه چه‌كداره‌كان هێرشیشیان كردوه‌ته‌سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای عیراق.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئێن ئاڕ تی، ئەمشەو گروپە چەکدارەکانی سنوری حانه‌قین 12 گولـلە هاوەنیان ئاراستەی گوندی موبارەک كردوه کە گوندێکی کوردنشینە لە سنوری قه‌زاكه و تەنها زیانی ماددیی لێکەوتەوە.
ئاشكراشیكردوه كه 7 لە گولـلە هاوەنەکان تەقیونەتەوە و سیانیان کەوتووەتە ماڵی هاوڵاتییانەوە و زیانی گیانیان نەبووە، بەڵام یەکێک لە هاوەنەکان کەوتووەتە ناو ڕانەمەڕێکی گوندەکە و ژمارەیەک ئاژەڵی مردار كردوه‌ته‌وه.
هەر لەنزیک گوندەکە گروپە چەکدارەکان هێرشیانکردە سەر بارەگایەکی سوپای عیراق و پاشان ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوە و دوای ماوەیەک لە روبەرونەوە، گروپە چەکدارەکان کشاونەتەوە.
PM:11:45:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت