سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان گردبونه‌وه‌یه‌ك له شه‌قامی سالم ساز ده‌كات
وێستگه نیوزـ
"دژی ھه‌موو جۆره ناوزڕاندنێكی ھونه‌رمه‌ندان"، لقی سلێمانی سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌نیازه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه له شه‌قامی سالم كۆبونه‌وه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندان ساز بكات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا لقی سلێمانی سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان هونه‌رمه‌ندانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه كاتژمێر 6:30ی خوله‌كی سه‌رله‌ئێواره‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 18ی ئابی 2019، كۆبونه‌وه‌یه‌كی ھونه‌رمه‌ندان سازده‌كات.
راشیگه‌یاندوه كه كۆبونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنه له‌ئازادی كاری ھونه‌ری و راده‌ربڕین و دژی ھه‌موو جۆره ناوزڕاندنێكی ھونه‌رمه‌ندانیشه.
لقی سلێمانی سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان راشیگه‌یاندوه كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌شه‌قامی سالم له‌به‌رده‌م (جان كافێ) ده‌بێت و داواش له‌هونه‌رمه‌ندان ده‌كات وه‌ك پشتگیریه‌ك له ئازادیی كاری ھونه‌ری و ڕاده‌ربڕین، ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی كلیپی ماریا هه‌ورامی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پشتگیری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان ده‌ربڕیوه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كولتووری هونه‌ر و گۆرانی وتن له كۆنه‌وه مۆركی ناسراو و دێرینی كورد بووه و كلیپه نوێیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ش، هیچ وشه و وێنه‌یه‌كی نه‌شیاو یان پێچه‌وانه‌ی كولتووری كوردی تێدا نه‌بووه.
داواكارییه‌كه‌ی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌كاتێكدایه كه تا دێت كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ی نێوان
مه‌لا هه‌ڵۆ و
ماریا هه‌ورامی زه‌قتر ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له تۆمارێكی ده‌نگیدا مه‌لا هه‌ڵۆ، هێرشیكرده‌سه‌ر كلیپه‌كه‌ی ماریا هه‌ورامی و قسه‌ی نه‌شیاوی به‌رانبه‌ر به‌و خانمه هونه‌رمه‌نده به‌كارهێن، دواتریش له تۆمارێكی تری ده‌نگیدا داوای لێبووردنی كرد و دان به ڵه‌ی خۆیدا ده‌نێت.
لە جەژنی قوربانی ئەمساڵ، ماریا هەورامی ڤیدیۆکلیپی بەرهەمێکی بەناوی (دڵەکەم) بڵاوکردەوە، کە لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی تۆمارکرابوو، دوای هێرشه‌كه‌ی مه‌لا هه‌ڵو، ماریا هه‌ورامی به وێستگه نیوز راگه‌یاندبوو، مه‌لا هه‌ڵۆ ناناسێت و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
PM:11:07:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت