هاتوچۆی گه‌رمیان شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێسگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان شۆفێرانی له هاتوچۆ به رێگای شاخی "به‌رانان" ئاگادار كرده‌وه، ئەوه‌ش دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێگای تونێلی دەربەندیخان داخرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی رێگاكه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه: ئەمە ڕێگای شاخی "بەرانان"ە، لەئێستادا ئەمە یەکێکە لەڕێگاکانی هاتوچۆکردن، ئەویش دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێگای تونێلی دەربەندیخان داخرا دەستکرا بەنۆژەنکردنەوەی تونێلەکە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی شۆفێران كردوه و رایگه‌یاندوه: داوا لە شۆفێرانی ئازیز دەکەین بەوریاییەوە شۆفێری بکەن بەتایبەت شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، چونکە ڕێگاکە ڕێگایەکی سەختە، پێچاو پێچی مەترسیداری تێدایە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به‌پێویستیشی زانیووه شۆفێران هاوکاریی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بکەن بۆئەوەی لەپێچەکاندا بەئاسانی پێچ بکەنەوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت تا ڕێگای تونێلەکە دەکرێتەوە و پرۆسەی كاركردن تێیدا کۆتای دێت.
PM:10:27:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت