ئه‌و منداڵه‌ی به‌هۆی یاریی ئاگرینه‌وه سوتا، گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راگه‌یاند یەکێک لەومنداڵانەی بەهۆی یاری ئاگرینەوە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا سوتان، گیانی لەدەستدا.
موقه‌ده‌می مافپەروەر عەلی جەمال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەناحییەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلار دوو منداڵ یاری ئاگرینیان خستبوە ناو بەرمیلی نەوتەوەن لەئەنجامدا یارییه ئاگرینه‌كان پێیاندا ته‌قییه‌وه و هەردوکیان سوتان.
راشیگه‌یاند: دوای چارەسەری پێویست لە نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی کەلار، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرایكرد به‌ڵام وێڕای ره‌وانه‌كردنیان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 17ی ئابی 2019، یەکێک لەمنداڵەکان کەتەمەنی حەوت ساڵە بەناوی (ئەنەس جەبار محه‌مه‌د) لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
PM:09:48:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت