په‌رله‌مانتارێكی عیراق: زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی داوای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، خۆیان گه‌نده‌ڵن
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی عیراق پێی وایه داواكارییه‌كان بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ته‌نها بۆ "موزایه‌ده"یه و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و داواكارییه‌یان هه‌یه، خۆیان گه‌نده‌ڵن.
حه‌سه‌ن سالم، په‌رله‌مانتاری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له په‌رله‌مانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی داوای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی وه‌زیر و بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیانه‌وه له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون.
راشیگه‌یاندوه ئه‌وه‌ی له میدیاكان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و دروستكردنی فشار باسی لێوه‌ده‌كرێت، جگه‌له موزایه‌ده و چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت، هیچی دیكه نییه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییانه جدی و راست بونایه، ده‌بوایه حزبه‌كان خۆیان له‌و ئه‌ندامانه‌یان بێبه‌ری بكردایه كه له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون و رێگه‌یان بدایه دادگا رۆڵی خۆی له سزادانیان ببینێت.
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، هه‌رگیز لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران له عیراق روو نادات، چونكه "سامانی دزراوی خه‌ڵك دابه‌شكراوه، به‌شێكی بۆ دزه‌كه و به‌شێكیشی بۆ حزب و كوتله‌كه‌یه‌تی."
وتیشی: ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه‌ش بكرێت، ته‌نها ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه كه‌سانی سه‌ربه‌خۆن یان كه‌سانی بێ پشت و په‌نان كه نه‌یانتوانیوه دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانیان دابخه‌ن.
PM:05:40:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت