وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق هه‌ڕه‌شه ده‌كات
سوپای عیراق.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه هه‌وڵی ناشرین كردن و نادیده‌گرتنی ئه‌رك و ماندووبوونه‌كانی سوپای عیراق ده‌ده‌ن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌سێك ده‌ست بۆ ناوبانگی سوپاكه‌یان ببات به یاسا ده‌یوه‌ستێنن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "هه‌ر كه‌سێك ده‌ست بۆ ناوبانگی سوپای عیراق ببات كه گه‌وره‌ترین داستانی قاره‌مانێتیان دژی چه‌كدارانی داعش تۆمار كردووه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وكاته ده‌ستی گه‌ل به یاسا هه‌ر هه‌وڵێكی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و داستان و قاره‌مانێتیانه ده‌وه‌ستێنێ".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ده‌ڵێت: "ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه كراوه كه ناوی سوپای عیراقیان له شوێنی ناشیاو و دوور له ئازایه‌تی و مافه‌ماكانی هێناوه".
به‌پێی لێدوانی سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی كه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سوپای عیراقی كردبوو، نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه و له چه‌ندین پارێزگای عیراق خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌چوو.
یوسف ناسری پیاوی ئایینی شیعە و یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا داوای هەڵوەشانەوەی سوپای عێراقی کردبوو، ئه‌و قسانه‌ش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
عەلا روبەیعی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی سائیرونیش، داوای لە وەزارەتی بەرگری کرد، داوای یاسایی لەسەر ئەو پیاوە ئایینیە تۆمار بکات.
حاکم زاملی، سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئاسایش و بەرگریش، داوای سزادانی هەموو ئەو کەسانەی کرد، کە "زمان درێژی دەکەنە سەر سوپا".
لە بەرامبەردا یوسف ناسری وتی: "لێدوانەکەم بە هەڵە لێکدراوەتەوە، من داوای دوورخستنەوەی کەسانی وەک مەحموود فەلاحی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبارم کردووە، کە سیخوڕی بۆ ئەمریکا کردووە و زانیاری لەسەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە ئەمریکا داوە".
هــ. ر
AM:11:20:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 7444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت