راوێژكارێك باس له رۆڵی عه‌بدولمه‌هدی له ئازادكردنی كه‌شتییه ئێرانییه‌كه ده‌كات
وێستگه نیوزـ
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باس له‌وه ده‌كات كه عادل عه‌بدولمه‌هدی رۆڵی له ئازادكردنی كه‌شتییه ئێرانییه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوان له‌نده‌ن و تاران هه‌بووه.
عه‌بدولحسێن ئه‌لهنه‌ین، راوێژكاری عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌ۆرك وه‌زیرانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه‌شتیی گریس 1ی ئێرانی به ناو و ئاڵایه‌كی نوێوه ئاماده‌كاریی كردوه به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست بجوڵێت و ئه‌مجاره له‌ژێر ناوی ئادریان داریا و به ئاڵای ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشی: دادگای باڵای جه‌به‌ل تاریق چاودێریی هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌مریكا ده‌كات كه بۆ رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه بۆ ئێران بكات.
به‌وته‌ی عه‌بدولحسێن ئه‌لهنه‌ین، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رۆڵی سه‌ره‌كیی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌شتییه‌كه له‌نێوان ئێران و به‌ریتانیا هه‌بووه و ده‌ڵێت: "عه‌بدولمه‌هدی دۆستی هه‌ردوو لایه و هاوسه‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه، چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌ش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتوگۆی نێوان عه‌بدولمه‌هدی و حه‌سه‌ن روحانی بوو له تاران.
له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی رابردوو، حكومه‌تی جه‌به‌ل تارق كه له‌ژێر هه‌ژمونی به‌ریتانیادایه، كه‌شتییه‌كی ئێرانیی به نزیكه‌ی 2 ملیۆن به‌رمیله‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرد و تۆمه‌تباریكرد به‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه به‌ره‌و سوریا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر ئێرانه.
PM:07:24:16/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت