هه‌ڵیاندایه ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه
وێستگه نیوز –
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌خۆشێك كه له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پارێزگای غه‌ربیه‌ی وڵاتی میسر كه‌وتووه، میسرییه‌كانی تووشی شۆك كرد به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابووه كه تووشی نه‌خۆشی ئایدز بووه.
چیرۆكی ئه‌و پیاوه بۆ رۆژی سێشه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌فر ئه‌لزیاتی پارێزگای غه‌ربیه‌ی وڵاتی میسر نزیكده‌بێته‌وه و داواده‌كات به هانایه‌وه بچن.
هه‌ر كه كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و پیاوه تووشی ئایدز بووه هه‌ڵیده‌ده‌نه ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه و له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه ده‌كه‌وێت.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر دانی به هه‌ڵه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌فر ئه‌لزیاتدا نا، به‌ڵام ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه تووشی ئایدز بوون، راسته‌وخۆ رووبكه‌نه نه‌خۆشخانه‌ی "ئه‌لحمیات" كه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی میسر هه‌یه.
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه فه‌رمانی كرد كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستپێبكات و بۆ زانینی راستی تووشبوونی نه‌خۆشكه به ئایدز و چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه‌ی حمیاتی كه‌فر ئه‌لزیات.
ئه‌م رووداوه مشتومڕی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه و چالاكوانان پێیانوایه رووداوه‌كه جارێكی تر ده‌ریخست كه كارمه‌ندانی بواری كه‌رتی ته‌ندروستی میسر شاره‌زاییان نییه و پزیشكان كه‌مته‌رخه‌من له پێشكه‌شكردنی چاودێری ته‌ندروستی به تووشبوان به نه‌خۆشی ئایدز.
PM:09:19:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت