میا خه‌لیفه ره‌خنه ده‌گرێت
وێستگه نیوز -
میا خه‌لیفه ئه‌ستێره‌ی پێشووی فیلمه رووته‌كان ره‌خنه له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه رووته‌كان ده‌گرێت و رایگه‌یاند كه بۆ ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كان، لاوازی كچه‌كان ده‌قۆزنه‌وه.
میا خه‌لیفه‌ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ وتی: "كۆمپانیاكانی پۆرنۆگرافی له بۆسه‌دان بۆ ئه‌و كچانه‌ی له بارودۆخێكی خراپدان تا به گرێبه‌ستی یاسایی بیانخه‌نه داوی خۆیانه‌وه به‌تایبه‌ت كه له هه‌ڵوێستێكی لاوازدان و بۆ ئامانجی خۆیان به‌كاریان بێنن".
میا كه له‌دایكبووی وڵاتی لوبنانه و ماوه‌ی سێ مانگ له به‌رهه‌مهێنانی فیلمه رووتهكاندا كاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌و بواره‌دا كردووه به‌ر له‌وه‌ی له ساڵی 2015دا وازبهێنێت، هێشتا له‌سه‌ر پێگه‌ی "پۆرن هه‌ب" له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌دایه.
میا خه‌لیفه له وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ میگان ئابوت هاوڕێ كچه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه "هێشتا له رابردووم رازی نیم".
ئه‌و خاتوونه كه هه‌میشه خۆی به‌دوورگرتووه له باسكردنی ژیانی پیشه‌یی له‌و ماوه‌یه‌ی وه‌ك ئه‌ستێره‌ی فیلمه رووته‌كان كاریكردووه، ده‌ڵێت: "ئاماده‌م هه‌موو ساته‌كانی رابردووم ئاشكرا بكه‌م و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌رباره‌یان بده‌مه‌وه و گه‌ر ئه‌و كاره‌م كرد ناتوانرێت له دژم به‌كاربهێنرێت".
هه‌رچه‌نده كاره‌كانی میا وه‌ك ئه‌ستێره‌ی فیلمه رووته‌كان، زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له فیلمه‌كانی هیچ ده‌ستكه‌وتێكی دارایی ده‌ست ناكه‌وێت.
وتیشی: "له كاتی به‌شداریكردنم له فیلمه‌كاندا نزیكه‌ی 12 هه‌زار دۆلارم ده‌ست كه‌وتووه و له‌دوای ئه‌وه ته‌نانه‌ت سهنتێكم ده‌ست نه‌كه‌وتووه".
تا ئێستاش له تۆڕی ئینته‌رنێت پێگه‌یه‌ك به‌ناوی میا خه‌لیفه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت كه "خاوه‌نی پێگه‌كه نیم و لێی سوودمه‌ند نیم".
وتیشی: "له ساڵانی رابردوودا ته‌نها ده‌مویست ناوی ئه‌و پێگه‌یه‌ی به‌ناوی منه‌وه كراوه‌ته‌وه بگۆڕدرێت".
میا خه‌لیفه باسی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كرد كه رووبه‌ڕووی ئه‌و ئافره‌تانه ده‌بێته‌وه كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی فیلمه رووتهكاندا كار ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ ژیانێكی ئاسایی ده‌ستپێبكه‌ن و كارێك بكه‌ن، ئاشكراشیكرد كه كاتێك هه‌وڵی داوه له بواری وه‌رزشدا كارێك بكات ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه.
روونیشیكرده‌وه كه "زۆر نیگه‌ران بووم، كاتێك كۆمپانیاكان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و خوازیارنین به‌هۆی رابردوومه‌وه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ بكه‌ن و له‌وباوه‌ڕه‌دا بووم پیاوێكی وه‌ك دهستگیرانهكهمم ده‌ست ناكه‌وێت".
كاتێكی پێشووتری ئه‌مساڵ میا خه‌لیفه رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ رۆبه‌رت ساندبێرگ ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانداریان گۆڕیوه‌ته‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
هه‌رچه‌نده میا له بواره‌كه‌دا زۆر به‌رده‌وام نه‌بوو، به‌ڵام كاره‌كانی بێ مشت‌ومڕ نه‌بووه و دیارترین دیمه‌نی ئه‌و دیمه‌نه بووه كه به باڵاپۆشییه‌وه سێكس ده‌كات.
وتیشی: "ده‌ستبه‌جێ دیمه‌نه‌كه بڵاوبووه‌وه، رێكخراوی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرم، وێنه‌یه‌كی شوێنی شوقهكهمیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی گوگڵ بۆ ناردم و به‌وهۆیه‌وه ماوه‌ی دوو هه‌فته له ترسا له هۆتێلێك مامه‌وه".
میا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام 17 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه تا ئێستاش له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه نامه‌ی خراپی بۆ ده‌نێردرێت.
وتیشی: "هیچ شتێكم به‌لاوه گرنگ نییه، ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵك ده‌یڵێن ئازارم پێناگه‌یه‌نێت، هه‌میشه ده‌ڵێم باشه ئێوه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامین؟ ئایا ده‌مكوژن؟ نا به‌رده‌وام ده‌بم".
ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره له ساڵی 2014دا له میامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تواناكانی ئاشكرا بوو و له تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا یه‌كه‌م فیلمی رووتی پێشكه‌ش كرد.
میا بۆ میگان ئابوت رایگه‌یاند كه بهنیازنهبووه كه‌سێك به‌و كاره‌ی بزانێت و به "نهێنییه‌كی بچووكی ناشیرینی"ی زانیوه.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌دا میا خه‌لیفه له‌سه‌ر پێگه‌ی پۆرن هه‌ب چووه پله‌ی یه‌كه‌م، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "به‌دڵنیاییه‌وه تا ئێستا له‌گه‌ڵ رابردووم ئاشت نه‌بوومه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: BBC
PM:06:50:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 23156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت