فڕۆكه‌یه‌كی فێركاری ئێرانی كه‌وته خواره‌وه
ئاسەواری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە
وێستگه نیوز ـ
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی فێركاری له شاری گه‌رمسار سه‌ربه پارێزگای سمنان باكووری ئێران، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر نۆ به‌كاتی ئێران فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی فێركاری له شارۆچكه‌ی گه‌رمسار له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌فلاك ئاسیای ئه‌یڤانه‌كی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ئه‌نجامدا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هێشتا زانیاری زیاتر له‌باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌وه نه‌دراوه.
هــ. ر
PM:12:24:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت