حكومه‌ت توونێلی ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌نده ده‌كاته‌وه
توونێلی دەربەندیخان
وێستگه نیوز ـ
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی چاڵێكی گه‌وره له ناو تونێلی ده‌ربه‌ندیخان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی تووندی هاوڵاتییان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی توونێله‌كه و له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 15ی ئابی 2019، ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی چاڵێكی گه‌وره له توونێلی ده‌ربه‌ندیخان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك، هاوڵاتییان كاردانه‌وه‌ی تووندیان به‌رانبه‌ر ئه‌و پشتگوێخستنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نیشاندا.
له‌و سه‌رو به‌نده‌دا شاسوار عه‌بدولواحید، وه‌به‌رهێنه‌رو سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ئاماده‌یی نیشاندا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ته‌واوی توونێله‌كه نۆژه‌ن بكاته‌وه و رووناكی و كاری بۆیاخكردنه‌كه‌شی له ئه‌ستۆ گرت.
دواتر به‌رپرسانی ناوچه‌كه رایانگه‌یاند، كه حكومه‌تی هه‌رێم توونێله‌كه نۆژه‌نده‌كاته‌وه.
مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای تێکچوون و خراپ بوونی رێگای توونێلی دەربەندیخان،
دانا عەبدولکریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومه‌تی هه‌رێم تیمەکانی وەزارەتی بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە راسپارد.
ئه‌وه‌شی وتووه: سبەینێ پێنجشه‌ممه 15ی ئابی 2019، دەست بەکاربن و رێکاری پێویست ده‌گرنەبەر بۆنۆژەنکردنەوەی توونێلەکە.
هــ. ر
PM:09:59:14/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت