رووفاتی ئهنفالكراوانی گۆڕه به كۆمهڵهكهی سهماوه گهیهندراوهته بهغدا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژهی بهوهداوه كه دوای ههڵدانهوه یەکێک لە سێ گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە، سەرجەمی رووفاتەکان گەیەنراونەتە پەیمانگای پزیشکی دادی بەغدابۆ ئهوهی پشكنینی دی ئێن ئهی-یان بۆ بكرێت.
سالار مەحمود، راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاندووه، لە سێ گۆڕە بەکۆمەڵەكهی بیابانی بادیەی سەماوە، بەشێوەیەکی زانستی رووفاتەکان دەرهێنراون کە ژمارەیان 171 ژن و منداڵن و گەیەنراونەتە پەیمانگای پزیشکی دادی بەغدای سەر بە وەزارەتی تەندروستی عیراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێش هێنانەوەی رووفاتەکان بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەغدا مەراسیمی فەرمی و شایستەی بەڕێکرنیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
وهك سالار مهحمود ئاماژهی پێداوه، بڕیارە لە مانگی داهاتوودا دەستبکرێت بەهەڵدانەوەی دوو گۆڕە بەکۆمەڵەکەی تر کە دەستنیشانکراون.
وتیشی: "تەنها لە پارێزگای سەماوە دەیان گۆڕی بە کۆمەڵی تری ئەنفالکراوانمان هەن و هەوڵی جدی نوێ هەیە بۆ دەستبەکاربوون لە دۆزینەوەو هەڵدانەوەی گۆڕەکان بە هەماهەنگی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عیراق و هەرێم".
لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا لە ناوچەی شەیخییە لە بیابانەکانی پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق گۆڕێکی بەکۆمەڵی ژن و منداڵە ئەنفالکراوەکانی کورد كه گهرمیانین هەڵدرایەوە و دواتر چەند گۆڕێکی تریش دەستنیشانکران بۆ هەڵدانەوە.
هــ. ر
PM:09:22:14/08/2019
ئهم بابهته 1688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت