سەرپه‌رشتیاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

‌جەمال حەوێز، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان

وێستگه‌ نیوزـ

سەرپەرشتیاری فراكسیۆنی یەكێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لەبارەی پۆستەكەی روونكردنەوە دەدات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پۆستەكەی وەرگرتوەو مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەرۆكی فراكسیۆن دیاری دەكەن.


جەمال حەوێز، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژە بەوە دەكات كە بەشێوەیەكی كاتی سەرپەرشتی فراكسیۆنی یەكێتی وەرگرتوەو چاوەڕێی مەكتەبی سیاسی دەكات بۆ دیاریكردنی كەسێكی تر بۆ ئەو پۆستە.

راشیگەیاند: دوای ئەوەی بێگەرد تاڵەبانی، كە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بوو لەپەرلەمانی كوردستان پۆستی وەزارەتی كشتوكاڵی وەرگرت و د. رێواز فایەق وەك سەرۆكی پەرلەمان دەستبەكار بوو، لەلایەن پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتییەوە لەپەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە كە سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكە بگرێتە ئەستۆ.

پێشتر سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی‌ یەکێتی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان بە میدیاكانی راگه‌یاندبوو،  لەدوای‌ بێگەرد تاڵەبانی‌ بۆشاییەک لە فراکسیۆنەکەیاندا دروستبووە، هەربۆیە بۆ پڕکردنەوەی‌ ئەو بۆشاییە لەناو خۆیاندا جەمال حەوێزیان وەک سەرۆکی‌ فراکسیۆن دیاریکردووە.

بۆ وه‌رگرتنی رای په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه‌ وێستگه‌ نیوز په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.

هــ. ر

 


PM:04:31:14/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 3004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو