سێ كچی رفێندراوی تری ئێزدی له‌ده‌ستی داعش رزگاركران
چەند خانمێکی ئێزدی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگە نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، سێ كچی رفێنراوی دیكه‌ی ئێزدییان لەدەستی داعش رزگارکردووە.
حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی له پارێزگای دهۆك ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی، کە رزگارکراون تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 19ساڵدایە.
ئەوەشیخستەڕوو، کچەکان له 15ی ئابی 2014 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان له‌گوندی كۆچۆ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندرابوون.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، لەئێستادا ئەو سێ کچە له‌شوێنێكی پارێزراون و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ناو كه‌سوكاره‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستان.
ساڵی 2014 چەکدارانی داعش ناوچەی شنگال و دەوروبەریان کۆنترۆڵکرد و هەزاران ژن و منداڵی ئێزیدیان رفاندوو تا ئێستا چارەنوسی بەشێکی زۆری ئەو رفێندراوانە بە نادیاری ماوەتەوە.
هــ. ر
PM:03:33:14/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت