سه‌رچاوه‌یه‌ك: نه‌جمه‌دین كه‌ریم لە ئەمریکایە و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ببێته‌وه به پارێزگاری كه‌ركوك
نەجمەدین کەریم لەسەر کورسی پارێزگاری کەرکوک.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هەستیار
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری له‌كار لادراوی كه‌ركوك له پێش جه‌ژنی قوربانه‌وه سه‌ردانی ئه‌مریكای كردوه‌و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ببێته‌وه به پارێزگاری كه‌ركوك، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مریكی گفتوگۆ له باره‌ی دۆخی كه‌ركوك و چه‌ند پرسێكی دیكه‌وه ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری له‌كارلادراوی كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه نەجمەدین كەریم بە سەردانێك گەیشتووەته ئەمریكا، بڕیارە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لە بارەی چارەنووسی كەركوك لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی تاوتوێ بكات".
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ببێته‌وه به پارێزگاری كه‌ركوك، چونكه هێشتا لای به‌رپرسانی ئه‌مریكی "نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوكه".
به وته‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌وڵ ده‌دات، ئه‌و رێگریانه نه‌هێڵێت كه بوونه‌ته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی له‌و شاره، هه‌روه‌ك ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌شی سه‌ری نه‌گرت، هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی درووستكردنی لیستێكه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له مانگی نیسانی 2020، پۆسته‌كه‌ی كه پارێزگاری شاره‌كه‌یه به ده‌ست بهێنێته‌وه.
نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگاری هه‌ڵبژدراوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکه به‌پێی یاسایی 71ی بریمه‌ر، له دوای رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شاره‌كه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم شاره‌كه‌ی جێهێشت و له هه‌ولێر نیشته‌جێیه.
پێش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه‌و بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، بڕیاری له‌كارلادرانی له پۆسته‌كه‌ی بۆ ده‌رچوو.
PM:12:06:14/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت