بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانی قەڵادزێ
تیمەکانی پۆلیسی راپەڕین کاتی گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە
وێستگه نیوزـ هه‌ستیار
وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر هه‌ڵدانی نارنجۆكه‌كه‌ی به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانی قه‌ڵادزێ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌و رووداوه‌كه‌ش بێ زیان بووه.
شه‌وی رابردوو له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه نارنجۆكێك فڕێدرایه به‌رده‌م ماڵی پێشووتری سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ڵادزێ، به‌ڵام وه‌ك راگه‌یه‌ندراوی پۆلیس ئاماژه‌ی پێدابوو، به‌هۆیس ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكه‌كه‌وه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌و باره‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له لایەن کەسێکی نەناسراوه‌وه، نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانی قەڵادزێ و دوایی رووداوەکەش هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکێ گیانی لێ نەکەوتەوە.
وتیشی: "سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانی قه‌ڵادزێ گومانی له كه‌س نه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه".
AM:10:38:14/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت