به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ..گه‌شتیاران له‌ هه‌رێمی كوردستان

‌گەشتیاران لە هەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوزـ

بۆ پشوی رۆژانی جه‌ژنی قوربان، سه‌دان گه‌شتیار رویان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، بەرپرسانی گەشتوگوزاریش پێشبینیی هاتنی ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیاران دەکەن.

وه‌ك له‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا ئاشكرابووه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا و بۆ به‌سه‌ربردنی پشوی جه‌ژنی قوربان، زیاترله‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار رویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ و رۆژانه‌ هاوینه‌هه‌وار و سه‌یرانگاكانی هه‌رێم جمه‌یان له‌ گه‌شتیاران دێت.

پێشتریش نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردودا و لە 8ی ئاب تا 12ی ئابی 2019،  زیاتر لە 208 هەزارگەشتیار رویان له‌ شارەکانی هەرێمی کوردستان كردوه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ زۆربەی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی رویان له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، لە ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقه‌وه‌ هاتوون.
وتیشی: ئه‌و ئامارانه‌ هێشتا سه‌ره‌تایین و ئاماری کۆتایی له‌ ڕۆژانی کۆتای جەژن ڕادەگەیەنن، چونکە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکەش لە زیادبووندایە.





PM:09:28:13/08/2019
































ئه‌م بابه‌ته 3060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو