ته‌رمی ئه‌و مێردمنداڵه دۆزرایه‌وه كه 19 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ئاوی دوكاندا خنكا
وێستگه نیوزـ
قایمیقامیه‌تی قه‌زای دوكان دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی مێردمنداڵێكی له سنوری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر راگه‌یاند كه له رۆژی 29ی ته‌مموزی 2019 ئاوی زێی دوكانی بۆ وشك كرا، به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئابی 2019، قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان رایگه‌یاند: دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە زێی دوکان مێردمنداڵێک خنکا ، ئەمڕۆ لە سنوری ناحییە ئاغجەلەر تەرمەکەی دۆزرایەوە.
قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پۆلیسی ناحییەی ئاغجەلەر پێی راگەیاندون: ئەمڕۆ لە سنوری ئاوی ناحیەکەیان تەرمی ئەو مێردمنداڵە دۆزراوەتەوە کە 19 رۆژ لەمەوبەر لە ئاوی زێی دوکاندا خنکا.
له‌ماوه‌ی رابردودا چەندین جار تیمی مەلەوانیی دوکان هەڵمەتی گەڕانی فراوانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و مێردمنداڵه ئەنجامدا و له‌لایەن سیروان سه‌رحه‌د، قایمقامی قه‌زای دوکانەوە ئاوی زێی دوکان بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر وشک کرا، تا بتوانن تەرمیه‌كه بدۆزنەوە، بەڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون و سەرەنجام لە سنوری ئاوی ناحییەی ئاغجەلەر ته‌رمی مێردمنداڵه‌كه دۆزرایەوە.
رۆژی 25ی ته‌مموزی 2019، دوو هاوڵاتی له زێی دوكاندا خنكان و تیمی مه‌له‌وانی و مه‌له‌وانانی قه‌زای دوكان توانییان ته‌رمی یەکێکیان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی دیكه‌یان پێ نه‌دۆزرایه‌وه.
PM:06:31:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت