په‌كه‌كه‌: ئه‌وه‌ی تێكشكاوه‌ توركیا بوو

‌وێنە..گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) پێی وایه‌ ئه‌وه‌ی بەردەوام تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەش کە سەرکەوت گەلی (ئه‌وان) بووه‌.

له‌ یادی 35 ساڵەی دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی خۆیدا پارتی کرێکارانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوكردوه‌ و رایگه‌یاندوه‌:"ئەوەی بەردەوام تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەش کە سەرکەوت گەلی ئێمەبوو".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا په‌كه‌كه‌ دەڵێت: بەرخۆدانی 15 تەباخ، جەژنی ژیانەوە و جەژنی گەریلا یە، هاوكات وته‌یه‌كی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌ركرده‌ی زیندانیكراوی حزبه‌كه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ وتویه‌تی: " ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەم هەڵمەتە مێژووییە وتی، هەڵمەتی بڕیارداری و پێداگریی، باوەڕی و ئیرادەیە بۆ ئازادیی، ڕایگەیاند، بەم هەڵمەتە بڕیاری بەرخۆدان بۆ ئازادیی، کە لەسەر بنەمای بەرخۆدانی مێژوویی زیندان وەرگیرا و گواسترایەوە بۆ چیاکان و بە گەریلایەتی گەیشتە لوتکە و گواسترایەوە بۆ پراکتیک و کردەی سەرکەوتن."

دەقی راگەیەندراوەکە:
 
35 ساڵ بەرخۆدان لەسەر هێڵی قارەمانیی فیداییانە

" ئێمە لە 15هەمین ساڵڕۆژی هەڵمەتی گەریلایی شۆڕشگێڕیی 15 تەباخی 1984، کە بۆ کورد وەکو ژیانەوەیە و دەست بە 36هەمین ساڵی ئازادیی کورد دەکەین، شەڕی گەریلا بۆ ئازادیی کوردستان لە سەر هێڵی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بە فەرماندەیی هاوڕێ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و بە چالاکی لە دهێ و شەمزینان دەستیپێکرد و 35 ساڵە بەبێ پسانەوە بەردەوامە، بەرخۆدانی مێژوویی 35 ساڵ لە سەر هێڵی قارەمانیی فیداییانەدا بەڕێوە برا، هەبوونی کوردی ئازادی مسۆگەر کرد، گەلی کورد بوو بە ئەندامێکی بنەماڵەی مرۆڤایەتیی ئازاد و بوو بە سەرچاوەی جۆش و مۆڕاڵ و ورە.

لە سەر ئەو بنەمایە بەرخۆدانی 15 تەباخ، جەژنی ژیانەوە و جەژنی گەریلا بە جۆشی ژیانی ئازاد لە ڕێبەر ئاپۆ و لە هەموو هاوڕێیان، هێزی گەریلا، تەڤگەری ژنان و گەنجانمان، هەموو گەلەکەمان و هێزی شۆڕشگێڕ -  دیموکراتیک پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتیی فەرماندەی هەڵمەتی شۆڕشگێری مێژوویی هاوڕێ عەگید، یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی بە ڕیز و خۆشەویستییەوە بەرز ڕادەگرین و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ئامانجەکانیان سەر بخەین و خاوەنداری لە یادیان بکەین، لە 36 هەمین ساڵی هەڵمەتی 15ی تەباخ دا بانگ لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە دەڵێن "دیموکراتم" لە دژی سیاسەت و عەقڵیەتی فاشیست - چەوسێنەر و قڕکەری دوژمنی گەلی کورد ڕاوەستن و بۆ هەموو ئەو کەسانە، کە بۆ ئازادیی و دیموکراسی تێدەکۆشن هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ئێمە دەزانین هەڵمەتی مێژوویی ئازادیی 15ی تەباخ بە هەڵمەتی نەورۆزی 1973 ڕێبەر ئاپۆ، بە هەڵمەتی بە حزبی وون لە 27 تشرینیی دووەمی 1978 / 6ی سەرماوەز و بە بەرخۆدانی مەزنی زیندان لە ساڵی 1982، کە سەرکەوتنێکی ئایدئۆلۆژیکە لە بەرامبەر ڕژێمی فاشیست - لەشکریی 12ی ئەیلولی 1980 / 12ی خەرمانان بەدەستهێنا، ئەوانە بە تێپەڕاندنی ئاستەنگی مەزن و بە هیزی گەلی کورد پێکهاتووە، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەم هەڵمەتە مێژووییە وتی، هەڵمەتی بڕیارداری و پێداگریی، باوەڕی و ئیرادەیە بۆ ئازادیی، ڕایگەیاند، بەم هەڵمەتە بڕیاری بەرخۆدان بۆ ئازادیی، کە لەسەر بنەمای بەرخۆدانی مێژوویی زیندان وەرگیرا و گواسترایەوە بۆ چیاکان و بە گەریلایەتی گەیشتە لوتکە و گواسترایەوە بۆ پراکتیک و کردەی سەرکەوتن.

ئەوەی بە بەردەوامی تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بە هێز بوو بزووتنەوەی ئازادیی بوو، ئێمە بە باشی دەزانین بەرخۆدانی ئازادیی 35 ساڵە لە سەر بنەمای هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی 15 تەباخ بەدیهاتووە، بە قارەمانێتیی مەزنەوە، بە بەها و ئازاری قورسەوە و بە پارتی پێشەنگ و فیدایی، گەریلا و گەل بەڕێوە برا، لە ماوەی 35 ساڵدا هەموو ساتێکی خۆی بۆ تێکۆشانی بێ پسانەوە تەرخانکرد، نزیکەی 50 هەزار شەهید و چەندین هێندە زیاتر برینداری بەخشیوە، هەر وەها سەدان هەزار کەسی لێ زیندانی کرا، لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی هێزی فاشیست و قڕ کەری دەوڵەتی تورکیا گوندەکان سووتێنران، شەقام و کۆڵانەکان وێران کران و شارەکان چۆڵکران و دڕندانەترین ئەشکەنجەیان ئەنجامدا، بەڵام زوڵم و ئەشکەنجە گەلی کوردی نەترساند و لە تێکۆشان پاشگەزنەبوویەوە، بە پێچەوانەوە ئەوە تێگەیشتنی ئازادیی گەلی مەزنتر کرد، باوەڕی بە تێکۆشانی بەهێزتر کرد، ئیرادەی زۆرتر نوێکردەوە، ڕێخستنی گەلی مەزنتر کرد و لە سەر ئەم بنەمایە ئەوەی، کە هەموو کاتێک تێکشکاوە دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورک بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بەهێزتر بوو گەلی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادی بوون.


PM:04:06:13/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 1924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو