روداوێكی هاتوچۆی دیكه له سنوری ده‌ربه‌ندیخان رویدا
دیمەنێک لە روداوەکە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند كه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێكه‌وه، شۆفێر ئۆتۆمبیله‌كه به سوكی برینداربووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا ئۆتۆمبیلێك كه‌وته‌ناو ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و دایك و كوڕێك بونه قوربانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئابی 2019، له‌سه‌ر رێگای کەلار - دەربەندیخان له نزیک ناوچه‌ی گەزەڵان روداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری وه‌رگه‌ڕان رویداوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه به سوكی بریندار بووه.
راشیگه‌یاندوه كه ئۆتۆمبیله‌كه له‌جۆری تویۆتا كامری بووه و هۆكاری روداوه‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه شۆفێره‌كه كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی 11ی ئاب و له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا، له‌سه‌ر ڕێگای شەمێران له نزیک ناوچەی گەشتیاریی بان قۆین تاكسییه‌ك کۆنترۆڵی لەدەستدا و كه‌وته دەریاچەی دەربەندیخانەوە.
لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دایک و کوڕێک كه له ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بوون خنكان و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه له ئاوی ده‌ریاچه‌كه ده‌رهێنرانه‌وه.
PM:02:20:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت