ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ دوو گله‌یی له گه‌شتیاران ده‌كات
گەشتیاران لە ده‌روازه‌ی سنوریی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ
وێستگه نیوزـ
ده‌روازه‌ی سنوریی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ رایگه‌یاند له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی نشینگه‌ی ده‌روازه‌كه به‌رده‌وام له خزمه‌ت گه‌شتیاراندا، به‌ڵام دوو گله‌یی له گه‌شتیاران هه‌یه، هاوكات بۆ رۆژانی داهاتووش ده‌روازه‌كه شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبیلی بۆ گه‌شتیاران به‌بێ به‌رامبه‌ر دابین كردوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، ده‌روازه‌ی سنوریی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ رایگه‌یاندوه: ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لەگەشتیاران لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە ھاتووچۆ دەکەن، کارمەندانی بنکەی نشینگەی باشماخ بەشێوەی 24 کاتژمێریی لەخزمەت گەشتیاراندان و بێ ماندوبوون ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.
راشیگه‌یاندوه: "لەڕووی دڵسۆزیمان بۆ خزمەتی گشتی و دابینکردنی کەشێکی ھێور و سیمایەکی جوانتر بەڕووی گەشتیاراندا دوو گلەیی ئاڕاستەی گەشتیاران بکەین بەو ھیوایەی ھەرکەس لەئاست خۆیەوە خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لەئاست خزمەتی گشتی:
یەکەم : لەڕووی ئارام گرتن ، ھەرکەس بەنۆرەی خۆی لەڕیزبەندی و سەرەگرتن چاوەڕێ بکات تا دێتەسەرەی خۆی بۆ ئەوەی خەڵکی تر بێزارنەکات.
دووەم : لەڕووی پاک ڕاگرتنی ژینگەوە ، بەداخەوە ڕۆژانە بڕێکی زۆر لەبوتڵی ئاو و دایبی مناڵ و پاشماوەی خۆراک لەشوێن خۆیان جێدەھێڵن، ئەمەش جگەلەوەی دیمەنێکی ناشارستانی بەو شوێنە دەبەخشێ بەڵکو دەبێتە مایەی ھیلاک کردنی کرێکارانی ژینگەپارێز و پاککەرەوەکان کە دواجار ئەوانیش برا و کەس و کاری خۆمان.
ده‌روازه‌ی سنوریی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ ئاگاداری گەشتیارانیشی كردوه‌ته‌وه ئەوانەی گەشتی ئێران دەکەن دەتوانن بۆ ماوەیەکی کاتی و لەبەرواری 13/8 تا 25/8 ئۆتۆمبێلەکانیان لە گه‌راجێكی نوێ پارك بكه‌ن کە لەژێر چاودێری ھۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دایە.
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه گه‌راجه‌كه بێ بەرامبەره و لەژێر کۆنترۆڵی ئەمنی و پاسەوانیدایە و بێ ھیچ دوو دڵی یەک گه‌شیتاران دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانتانی لێ ڕاگرن تا دەگەڕێنەوە ئەمەش لەپێناو خزمەت گەیاندن بەو گەشتیارانەی کەکێشەی شوێنیان بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان ھەبووه.
PM:01:48:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت