كه‌شناسی واده‌ی كۆتایی هاتنی شه‌پۆلی گه‌رمای راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی راگه‌یاند كه چه‌ند رۆژێكه ناوچه‌كانی هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئابی 2019، به‌شی پێشبینیی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه.
ئاشكراشیكردوه كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رم 3 بۆ 5 پله‌ی سه‌دی نزم ده‌بنه‌وه.
به‌شی پێشبینیی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی رونیكردوه‌ته‌وه كه كه نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له ئه‌نجامی لاوازبونی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌زی گه‌رمیی ساڵانه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
AM:11:02:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت