كچێك به‌هۆی نه‌بوونی جلی جه‌ژنه‌وه، خۆی كوشت
وێستگه نیوز –
له وڵاتی مه‌غریب كچێكی هه‌رزه‌كاری ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی توانای نه‌بوو جلی جه‌ژنی بۆ بكڕێت، ئومێدی به‌ژیان له‌ده‌ستدا و خۆی كوشت.
ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره شه‌وی شه‌ممه سه‌رقاڵبوونی خێزانه‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له هه‌رێمی ئاشتوكه ئایه‌ت باهای باشووری وڵاتی مه‌غریب خۆی كوشت.
دوای گه‌ڕان به دوایدا خێزانه‌كه‌ی كچه‌كه‌یان دۆزییه‌وه كه له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یان به گوریسێك خۆی هه‌ڵواسیبوو.
دوای رووداوه‌كه‌ش ته‌رمی كچه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لموختار ئه‌لسوسی كرا و پۆلیسیش ده‌ستی كرد به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
سه‌رچاوه: lbc
PM:09:32:12/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 17472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت