تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دۆسێی بانكی ناوه‌ندی ئێران هه‌ڵات
وێستگه نیوز –
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دۆسێی گه‌نده‌ڵی له بانكی ناوه‌ندی ئێران هه‌ڵات و ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێهێشتووه.
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی نزیك له سوپای پاسداران رایگه‌یاند كه سالار ئاغاخانی كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه له دۆسێی گه‌نده‌ڵی له بانكی ناوه‌ندی ئێران به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتووه.
سالار ئاغاخانی بازرگانی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی كردووه و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه له دۆسێی دابه‌شكردنی دراوه بیانییه‌كان و له‌گه‌ڵ چه‌ندین كارمه‌ندی بانكی ناوه‌ندی ئێران‌دا وه‌ك ئه‌حمه‌د عیراقچی جێگری پێشووی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه.
ئاژانسی ته‌سنیم ده‌ڵێت: "سالار ئاغاخانی تۆمه‌تباره به به‌قاچاغبردنی 160 ملیۆن دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێدانی به‌رتیل به تۆمه‌تبارێكی تر به ناوی مه‌یسه‌م خدایی به‌بڕی 118 هه‌زار دۆلار".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌روه‌ك تۆمه‌تبار كراوه به پێدانی به‌رتیل به ره‌سول سه‌جاد جێگری سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی كه بریتی بووه له ئۆتۆمبێلێكی جۆری رینۆ كه نرخه‌كه‌ی 30 ملیۆن تمه‌نی ئێرانی بووه له‌گه‌ڵ كاتژمێرێكی ئۆمیگا به‌به‌های 32 ملیۆن تمه‌نی ئێرانی، سه‌ره‌ڕای له ئه‌ستۆگرتنی تێچووی گه‌شته‌كانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی.
هه‌فته‌ی رابردوو ئاژانسی فارس راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه عیراقچی هاوكاری ژماره‌یه‌ك بازرگانی ئاڵۆگۆڕی دراوی بیانی كردووه به ئامانجی به‌قاچاغبردنی دراوی بیانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه له داگای ئابووری تایبه‌ت به تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا نۆ به‌رپرسی باڵا تۆمه‌تباركران له‌نێویاندا جێگری سه‌رۆك بانكی ناوه‌ندی ئێران.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
PM:05:34:12/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 23776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت