بەڤیدیۆ... نمایشه‌كه‌یان به كاره‌سات كۆتایی هات
وێستگه نیوز –
له كاتی ئه‌نجامدانی نمایشێكی سه‌ربازیدا دوو ئه‌فسه‌ری سوپای كۆلۆمبیا له ئاسمانه‌وه كه‌وتنه خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ست دا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری میدلینی باكووری رۆژئاوای كۆلۆمبیا، دوو ئه‌فسه‌ری سوپای ئه‌و وڵاته كه سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی نمایشێكی ئاسمانی بوون، گوریسی خۆبه‌ستنه‌وه‌كه‌یان به هێلیكۆپته‌رێكه‌وه پچڕا و هه‌ردووكیان كه‌وتنه‌خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ست دا.
سوپای كۆلۆمبیا له راگه‌یه‌ندراوێكی وتی: "هێزه ئاسمانییه‌كانی كۆلۆمبیا به له‌ده‌ستدانی دووپیاوی ئازا كه له رووداوێكدا له رێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌ی هیریرا له میدلین گیانیان له‌ده‌ست دا، نیگه‌رانه".
له كاتی نمایشه‌كه‌دا هه‌ردوو ئه‌فسه‌ر خیسوس موسكویرا و سیباستیان گامبوا به گوریسێكه‌وه كه به هێلێكۆپته‌رێكه‌وه به‌سترابووه‌وه له هه‌وادابوون و ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه گرتووه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كاتی نمایشه‌كه‌دا گوریسه‌كه ده‌پچڕێت و هه‌ردوو ئه‌فسه‌ره‌كه له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌ونه خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:02:38:12/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت