لەلایەن ئوردنەوە کازم ساهر بە بڕی 44 هەزار دۆلار سزا درا


وێستگە نیوز-
بەهۆی ئەوەی لە وڵاتی ئوردن چەند کۆنسێرتێکی ئەنجامداوە بێ ئەوەی ڕەزامەنی سەندیکای هونەرمەندانی ئەو وڵاتە وەربگرێت، گۆرانبێژی بەناوبانگى عێراقی کازم ساهر بەبڕی زیاتر لە 40 هەزار دۆلار سزای دارایی درا.

ئەمڕۆ یەک‌شەممە سەندیکای هونەرمەندانی ئوردن، ئاگادارکردنەوەیەکی یاسایی ئاڕاستەی کازم ساهر هونەرمەند و گۆرانیبێژی عێراقی  کردووە.

سەندیکای هونەرمەندانی ئوردن رایگەیاندوە "کازم ساهر لە هەفتەی ڕابردوو چوار کۆنسێرتی لە شاری عەمان پایتەختی ئوردن ئەنجامداوە، بە بێ ئەوەی بەڵگەی ڕێگەپێدان لە سەندیکای هونەرمەندانی ئەو وڵاتە وەربگرێت".

سەندیکای هونەرمەندانی ئوردن ئاماژەی بەوەداوە "بەگویرەی پێگەی خەبرنی ئوردنی، کازم ساهرهەفتەی ڕابردوو چوار کۆنسێرتی ئەنجامداوە داهاتی لە هەرکۆنسێرتێک 110 هەزار دۆلار بووە، لە ئێستاشدا سەندیکای هونەرمەندانی ئۆردن داوای 44 هەزار دۆلار دەکات لە کازم ساهر وەک قەربوو".

سەندیکای هونەرمەندان، یەک هەفتە مۆڵەتی بە کازم ساهرداوە بۆ ئەوەی پارەی سزاکە ڕادەستیان بکات، بە پێچەوانەوە سکاڵا دژی لە دادگا تۆمار دەکەن.

سەرچاوە: MSN

هــ. ب



PM:09:28:11/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 3784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت