هاوڵاتیانی ئێران هێرشیانكرده‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌یان
یەکێک لە سەربازە بریندارەکان
وێستگه نیوزـ
ده‌یان هاوڵاتیی ئێرانی له پارێزگای مازنده‌ران، هێرشیانكرده‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌یان و به‌هۆی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بنكهكهشهوه دوو كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس-ی ئێران بڵاویكرده‌وه كه بنكه ئاسمانییه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی مه‌حمود ئاباد له پارێزگای مازنده‌رانی باكوری ئێران، هۆكاری هێرشه‌كه‌ش كێشه‌یه‌كی نێوان به‌رپرسانی بنكه ئاسمانییه‌كه و دانیشتوانی ناوچه‌كه بووه كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه كێشه‌یان بۆ دروستبووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، نزیكه‌ی 50 هاوڵاتیی ناوچه‌كه به به‌رد و تێڵاوه هێرشیانكردوهتهسهر بنكه ئاسمانیه‌كه چەند سەربازێکیان بریندار کردوە، پاسه‌وانانی بنكه‌كه‌ش ته‌قه‌یان لێكردون، به‌وهۆیه‌شه‌وه دوان له هاوڵاتییه هێرشبه‌ره‌كان كوژران و 4ی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا وای بڵاوكردوه‌ته‌وه كه هاوڵاتییهكان ویستویانه سه‌ربازانی بنكه‌كه چه‌ك بكه‌ن، بۆیه ئه‌وانیش ته‌قه‌یان لێكردون، له یه‌كه‌م لێدوانی فه‌رمیشدا، حه‌سه‌ن نه‌جاد، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری مازنده‌ران بۆ كاروباری ئه‌منی و سیاسی دڵنیایی ئه‌وه‌ی داوه كه روداوه‌كه ده‌ستی سیاسیی له‌پشته‌وه نییه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارێزگای مازنده‌ران راشیگه‌یاندوه كه كێشه‌كه په‌یوه‌ندیی به بڕیارێكی دادگاوه هه‌یه، ئاشكرایكردوه هه‌ندێك له هاوڵاتییه هێرشبه‌ره‌كان كه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئاژاوهكهن، ناسراونه‌ته‌وه و دوای ده‌ستگیركردنیان راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كرێن.
PM:08:39:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت