4 پارتی سیاسیی تورکیا داوا لە ئەمریكا دەكەن فەتحەڵا گولەن رادەستی توركیا بکاتەوە


وێستگە نیوز-  
4 پارتی سیاسی لە توركیا، داوایەك ئاڕاستەی ئەمریكا دەكەن بۆ ئەوەی بە زووترین كات فەتحوڵا گولەن رادەستی توركیا بكاتەوە، تا بتوانن بە شێوەیەكی دادپەروەرانە دادگایی بكەن.

ئەمڕۆ شەممە ماڵپەڕی (BBC)_ی توركی بڵاوی كردەوە بڵاویکردووەتەوە "هەر یەکە لە پارتەکانی (ئاكەپە، جەهەپە، مەهەپە و پارتی باش) بەیاننامەیەكیان بە فەرمی داوەتە ئەمریكا و داوا دەکەن فەتحوڵا گولەن رێبەری پارتی هەڵوەشاوەی خزمەت رادەست بكرێتەوە".

ماڵپەڕی (BBC) ئاماژەی بەوەداوە"ئەو داوایەی هەدەپە لەکاتێکدایە کە ئەمریكا و توركیا لە دانوستاندندان بۆ ئەوەی بتوانن لەبارەی دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لەسەر سنووری توركیا و سووریا بگەنە رێككەوتن، كەچی 4 پارتی سیاسی داوایەكی قورس لە ئەمریكا دەكەن".

ئەو 4 پارتە سیاسییە لە بەیاننامەكەیاندا وتویانە "بۆیە ئەوانەی هەوڵی كوودەتایاندا ئێوە داڵدەتان داوە و پێویستە بیانگەڕێننەوە بۆ توركیا".


PM:07:07:10/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو