راوێژكارێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له موسڵ كوژرا
وێستگه نیوزـ
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش كوژرانی راوێژكارێكی ئه‌مریكای له باكوری شاری موسڵ راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانیی نێده‌وڵه‌تیی دژبه داعش بڵاویكرده‌وه كه سه‌ربازه‌كه‌ی سه‌ربه سوپای ئه‌مریكا له‌كاتی یاوه‌ریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له باكوری شاری موسڵ كوژراوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، راوێژكاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی تایبه‌ت به هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و له‌كاتی پێشكه‌شكردنی رێنمایی و ئامۆژگاریدا پێكراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسه‌كه چۆنێتی كوژرانی ئه‌و سه‌ربازه‌ی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه و به‌یاننامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش رایگه‌یاندوه كه تا په‌یوه‌ندی به نزیكترین كه‌سی كوژراوه‌كه‌وه نه‌كرێت، ناوه‌كه‌ی بڵاوناكه‌نه‌وه.
PM:06:54:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت