به‌وێنه و ڤیدیۆ..بارانی به‌خوڕ له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فە
کێوی عەرەفات
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فە له عه‌ره‌بستانی سعودی، باران به‌سه‌ر حاجیاندا باری، هاوكات ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عیراق ئاماری حاجیانی كۆچكردوی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی ئابی 2019 و له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌جكردندا، بارانی به‌خوڕ له كێوی عه‌ره‌فە له عه‌ره‌بستانی سعودی باری.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عیراق ئاماری حاجیانی كۆچكردوی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه و ژماره‌ی سه‌رجه‌م حیاجیانی عیراقیش 56 هه‌زار حاجی بووه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ خالد عه‌تیه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عیراق ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عیراق ئه‌نجاداوه و له ژیان و گوزه‌رانی حاجیانی عیراقی پرسیوه.
نوسینگه‌كه ئاشكراشیكردوه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 56 هه‌زار حاجیی عیراق له سعودیه‌ن، به‌ڵام رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی حاجیانی به‌ساڵاچوو له‌چاو ساڵی پار كه 33 هه‌زار حاجی بوون، كه‌میكردوه و ئه‌مساڵ ته‌نها شه‌ش حاجی كۆچی دواییان كردوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه حاجییه‌كی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ناوی مه‌عبوب مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان له عه‌ره‌بستانی سعودی كۆچی دوایی كرد كه ته‌مه‌نی 68 ساڵ بووه.
رۆژی 31 ته‌موزیش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، یه‌كه‌مین حاجی هه‌رێمی كوردستان به ناوی (سرمێ ره‌مه‌زان یوسف) ته‌مه‌ن سه‌روو 70 ساڵ، كه دانیشتووی زاخۆ بووه له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا كۆچی دوایی كرد.
PM:03:58:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت