عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌روازه‌یه‌كی سنووری داخست
وێستگه نیوز –
حكومه‌تی عیراق بڕیاری دا ده‌روازه‌ی سنووری مه‌نده‌لی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دابخرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رماندی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داخستنی ده‌روازه‌ی مه‌نده‌لی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ربڕیوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ده‌روازه‌ی مه‌نده‌لی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ده‌روازه‌ی مونزریه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی بۆ كه‌ناڵی سكای نیوز ئاشكرایان كرد كه "بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت دوای چه‌ند راپۆرتێكی هه‌واڵگری ئه‌منی هات كه باسیان له‌وه ده‌كرد میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌روازه‌كه‌دا گرتووه و بۆ به‌قاچاغبردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاری ده‌هێنن".
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌و میلیشیایه ده‌روازه‌كه بۆ هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ماده‌ی نایاسایی و قه‌ده‌غه بۆ ناو عیراق به‌كارده‌هێنن".
جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه ئه‌و میلیشیا چه‌كداره سه‌رپه‌رشتی هێنانه‌ناوه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری ئێرانی بۆ عیراق و بازرگانی پێوه‌كردنی ده‌كات و به‌وهۆیه‌وه داخراوه.
PM:03:00:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت