له‌سه‌ر شانۆ كه‌وت
وێستگه نیوز –
خانمه هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی سوری مه‌یاده حه‌ناوی له‌سه‌ر شانۆی سه‌فاقسی نێوده‌وڵه‌تی له تونس له كاتی گۆرانیوتندا هاوسه‌نگی له‌ده‌ست دا و كه‌وت.
رۆژی پێنجشه‌ممه 8ی ئابی 2019 مه‌یاده حه‌ناوی خانمه هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی سوری له‌سه‌ر شانۆی هاوینه‌ی سیدی مه‌نسور له شاری سه‌فاقس له كاتی وتنه‌وه‌ی گۆرانی به‌ناوبانگی "أنا بعشقك" هاوسه‌نگی له‌ده‌ست دا و كه‌وته‌سه‌ر شانۆ و ده‌ستبه‌جێ محه‌مه‌د لسو مایسترۆی گروپه میوزیكه‌كه به‌هانایه‌وه چوو، دواتر ژماره‌یه‌ك كه‌سی تر هاوكارییان كرد تا هه‌ستایه‌وه سه‌ر پێ.
دوای هه‌ستانه‌وه‌ی، مه‌یاده مۆڵه‌تی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی وه‌رگرت كه به دانیشتنه‌وه به‌رده‌وام بێت له گۆرانیوتن، ئه‌وانیش كاردانه‌وه‌ی زۆریان هه‌بوو و گۆرانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وته‌وه و ستایشیان كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه، به‌رده‌وامه له گۆرانیوتن.
دواتر له لێدوانێكی كورتدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، مه‌یاده رایگه‌یاند كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره وای به‌سه‌ردا بێت و پێیوابوو كه ره‌نگه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه بووبێت و دووباره داوای لێبووردنی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد.
سه‌رچاوه: RT
PM:12:24:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 17056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت