له‌سه‌ر خه‌رجی سه‌ربازی، ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له ئه‌ڵمانیا ده‌كات
وێستگه نیوز –
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌رده‌وامبوونی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر زیادنهكرنی خه‌رجی سه‌ربازیی، ره‌نگه هیچ بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌مریكادا نه‌هێڵێته‌وه جگه له گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌و وڵاته‌وه بۆ وڵاتێكی تر.
نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته ئه‌مریكا وتی: "ویستی ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بۆ زیادنه‌كردنی خه‌رجی سه‌ربازیی هیچ بژارده‌یه‌ك بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جێناهێڵێت جگه گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی كه له ئه‌ڵمانیا جێگیرن بۆ پۆڵه‌ندا".
ریچارد گرینێڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی رێگه‌نه‌دانی مێركڵ، بۆ زیادكردنی خه‌رجی سه‌ربازیی بۆ سه‌دا 2 له داهاتی ناخۆیی وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یمانی ناتۆ ده‌یه‌وێت، تره‌مپ به‌ره‌و نائارامی ده‌بات.
گرینێڵ، به ئاژانسی هه‌واڵی "DPA"ی ئه‌ڵمانی وت: "بێڕێزییه كه ئه‌مریكییه‌كان له ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له پێدانی باج بۆ زیاتر له 50 هه‌زار ئه‌مریكی له ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام ئه‌ڵمانییه‌كان هه‌لی خه‌رجكردنیان له زیاده‌ی بودجه‌كه‌یان له‌پێناو به‌رنامه ناوخۆییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام بۆ په‌یمانی ناتۆ نییانه".
له ترسی روسیا كه له ساڵی 2014دا نیمچه‌دوورگه‌ی كریمی ئۆكرانیای خسته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا وه‌ك پۆڵه‌دا و لاتیڤیا خه‌رجی سه‌ربازییان بۆ سه‌دا 2 له داهاتی ناخۆیی زیادكردووه و تره‌مپیش ستایشی ئه‌و كاره‌ی كردن و داوای له ئه‌ڵمانیا كرد هه‌مان كار ئه‌نجام بدات.
سەرچاوە: سکای نیوز
AM:11:34:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت