ئه‌وانه‌ی پسووڵه‌ی خۆراكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی‌ بازرگانی‌ و پیشەسازی‌ هەرێم ئاگاداریی ئەو هاوڵاتییانەی‌ کردەوە کە پسوڵەی‌ خۆراکیان تائێستا وەرنەگرتووە، لەماوەی‌ یەک هەفتەدا پسوڵەکانیان وەربگرن.


لە ئاگادارییەکدا وەزارەتەکە ئاماژەی‌ بەوەکردووە، "ئاگاداری گشت ئەو ھاوڵاتیانە دەکەینەوە کە پسووڵەی خۆراکیان وەرنەگرتووە، لەماوەی یەک ھەفتەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی پارێزگاکان بکەن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیارن".

ئەوەش لەکاتێکدایە کۆتا پسوڵەی‌ خۆراک لە ساڵی‌ 2017دا دەرکرا و ماوەکەی‌ بۆ دوو ساڵ بوو، بەڵام تائێستا پسوڵەی‌ 2019 دەرنەکراوە و بەشێک لە هاوڵاتییانیش هێشتا پسوڵەی‌ خۆراکیان وەرنەگرتووە.

بەپێی ئامارێکی‌ وەزارەتی‌ بازرگانیی عیراق، هەشت ملیۆن و 500 هەزار پسوڵەی‌ خۆراک بۆ هاوڵاتییانی‌ عیراق لە ساڵی‌ 2017 دەرکراوە.

هــ. ر


PM:05:46:07/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت