تارق حه‌رب: ئه‌وه‌ی گه‌وره مافیاكه‌ی به‌غدا ده‌ستی ده‌كه‌وت له داهاتی نه‌وتی هه‌رێم زیاتره
تارق حه‌رب، پسپۆڕی یاسایی عیراق
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕێكی یاسایی عیراق رایگه‌یاند كه هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌وره مافیا ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی به‌غدا به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه، پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كات كه كێ ده‌یه‌وێت جێگه‌ی ئه‌و بازرگانییه بگرێته‌وه كه داهاته‌كه‌ی له‌و داهاته‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیاتره كه به‌غدا ده‌یه‌وێت له هه‌رێمی وه‌ربگرێت.
تارق حه‌رب، پسپۆڕی یاسایی عیراق له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ده‌ڵێت: هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ
حاجی حه‌مزه شممه‌ری، گه‌وره مافیاكه‌ی به‌غدا نهێنییه و ئاشكرا نه‌كراوه‌ن ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسا كه رێگه‌ی به‌وه‌داوه لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به نهێنی بهێڵرێته‌وه.
تارق حه‌رب رایگه‌یاندوه كه بڕیاری هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌وره مافیایه، به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به‌پێی ده‌رچونی فه‌رمانێك بووه بۆ ده‌ستگیركردنیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی نوسینه‌كه‌یدا ئه‌و پسپۆڕه یاساییه‌ی عیراق پرسیاری كردوه و ده‌ڵێت: ئایا جه‌نگی مافیاكان و پاكتاوكردن له‌نێوان ئه‌وانه‌دا دروستبووه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و بازرگانییه قۆرغ بكه‌ن؟ ئه‌ی كێ جێگه‌ی حاجی حه‌مزه له سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و بازرگانییه‌دا ده‌گرێته‌وه كه قازانجه‌كه‌ی هێنده‌ی یان زیاتره له‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌یه‌وێت له داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2019 ده‌ستی بكه‌وێت؟
رۆژی سێشه‌ممه 6ی ئابی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتبوو، رایگه‌یاند: هه‌ڵمه‌تێكیان بۆسه‌ر مافیاكانی قومار و هۆڵه‌كانی قوماركردن و بازرگانانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و ئافره‌ت له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام داوه.
ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا توانیمان حاجی حه‌مزه شممه‌ری، گه‌وره مافیای عیراق كه له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بووه، ده‌ستگیر بكه‌ین و ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو شوێنه‌كانی قوماركردن و له‌شفرۆشی و بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر بگرین".
AM:11:45:07/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت