نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 53 دۆلار و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 58 دۆلار و 84 سه‌نت فرۆشرا.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 55 دۆلار و 28 سه‌نت و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 60 دۆلار و 41 سه‌نت فرۆشرا.


AM:08:14:07/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت