حكومه‌تی عیراق پێنج رۆژ پشووی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا پێنج رۆژ بكاته‌ پشوو له‌ فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت.

ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 11ی ئابی 2019ه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پشووی فه‌رمییه‌.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 6ی ئابی 2019، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازكرد و تیایدا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.

یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی بوو له‌سه‌ر هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندیشی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان ده‌ربڕی.


PM:10:46:06/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 5520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو