پزیشكه گه‌نجه‌كه‌ی دیوانیه له یه‌ك رۆژدا 13 نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ هاوڵاتیان كردوه
د.ئه‌حمه‌د حه‌مزاوی
وێستگه نیوزـ
له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی پارێزگای دیوانیه له باشوری عیراق، پزیشكێكی گه‌نج له یه‌ك رۆژدا 13 نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ هاوڵاتیان كردوه و دڵخۆشیشه به‌وه‌ی به‌وجۆره خزمه‌تی خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌كات.
د.ئه‌حمه‌د حه‌مزاوی، پزیشكێكی ته‌مه‌ن 38 ساڵه له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی پارێزگای دیوانیه و رایگه‌یاندوه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی ئابی 2019، به هاوكاریی تیمی پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌كه، 13 نه‌شته‌رگه‌ریی جیاجیای گورچیله و پرۆستاتی بۆ هاوڵاتیان كردوه.
حه‌مزاوی رایگه‌یاندوه كه هه‌ندێك له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان ئاڵۆز بوون و هه‌ندێكیانی به نازوور و هه‌ندێكی دیكه‌شی به هه‌ڵدڕین ئه‌نجامداوه.
ئه‌و پزیشكه راشیگه‌یاندوه له‌دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی بۆرد له ساڵی 2008، له‌ماوه‌ی ئێشكگریی هه‌فتانه‌ی خۆیدا 7 بۆ 10 نه‌شته‌رگه‌ریی گورچیله و میزه‌ڕۆی بۆ هاوڵاتیان كردوه و نه‌خۆشه‌كانی ناچار نه‌كردوه روو له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان بكه‌ن.
پزیشكه گه‌نجه‌كه‌ی دیوانیه خۆشحاڵیی خۆشی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌ربڕیووه كه ناتوانن بۆ چاره‌سه‌ر روو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن و وتویه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌یكات ته‌نها جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیه‌تی و هیچی دیكه.
PM:06:24:06/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت