ره‌وتی حیكمه وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومی ده‌داته‌وه
وێستگه نیوز –
ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن كه له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، وه‌ڵامی راپۆرتێكی حكومه‌تی عیراقی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومی و رایگه‌یاند كه رێژه‌ی جێبه‌جێكردن سه‌دا 38ه نه‌ك سه‌دا 79 وه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌ت باسی كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی ئابی 2019 ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئۆپۆزسیۆن به داتا راپۆرتێكی ئاماده‌كردووه و وه‌ڵامی راپۆرتی ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌ت له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌داته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "لیژنه‌یه‌ك له شاره‌زایان تاووتوێی راپۆرته‌كه‌ی حكومه‌تیان سه‌باره‌ت به ده‌ستكه‌وته‌كان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی رێژه‌ی جێبه‌جێكردن سه‌دا 38ه نه‌ك سه‌دا 79 وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت".
جه‌ختیشی له‌وه كردووته‌وه كه "ئه‌و ژمارانه‌ی حكومه‌ت وه‌ك ده‌ستكه‌وت له راپۆرته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه وردنین و راست نین و رێژه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی جێبه‌جێكراون ته‌نها سه‌دا چواره".
راپۆرته‌كه‌ی ره‌وتی حیكمه باسی له‌وه كردووه كه "له راپۆرته‌كه‌ی حكومه‌تدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستان نه‌كراوه و هه‌ندێك له كاره‌كان كه له راپۆرته‌كه‌دا وه‌ك ده‌ستكه‌وت دیاریكراون بریتین له چاككردنه‌وه‌ی بۆری و چاپكردنی كتێب و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "راپۆرته‌كه دروستكردنی پاڵاوگه‌یه‌ك و بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی وه‌ك یه‌ك هه‌ژماركردووه و هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی خزمه‌تگوزاری بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی باسكردووه كه له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی تردا جێبه‌جێ كراون و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا داناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بودجه‌یه‌كیان بۆ ته‌رخان كرابێت".
ره‌وتی حیكمه ده‌ڵێت: "له راپۆرته‌كه‌دا ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی له ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر فۆڕمی خۆراك كورتكراوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی زه‌مه‌نی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی و جۆری ئه‌و مادانه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت، دیاری كردبێت".
هێماشی به‌وه‌داوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه له ئازاری 2019دا ته‌واو بووه، به‌ڵام تا ئێستا پێشكه‌ش نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به ئه‌میندارێتی به‌غدای پایته‌خت راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه "حكومه‌ت له كارنامه‌كه‌یدا ته‌نها چوار پرۆژه‌ی بۆ ئه‌میندارێتی به‌غدا دیاریكردووه كه به ستراتیژی وه‌سفی كردوون و له ماوه‌ی چوار ساڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه، كه پرۆژه‌كان رۆتینین و راپۆرته‌كه‌ی حكومه‌ت رایگه‌یاندووه كه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا سێ پرۆژه‌یان جێبه‌جێ كراون و یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته ستراتیژییه‌كانی راپۆرته‌كه پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆیه".
ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریش، راپۆرته‌كه‌ی ره‌وتی حیكمه ده‌ڵێت: "راپۆرته حكومییه‌كه باسی له واده‌ی زه‌مه‌نی گه‌شه‌پێدانی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق نه‌كردووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "راپۆرته‌كه ده‌ریخستووه كه هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری و پیشه‌سازی زۆر لاوازه و رێژه‌ی به‌نیشتیمانیكردنی پیشه‌سازی جه‌نگی و گواستنه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیای نوێ بۆ وڵات سه‌دا سفره".
ئاشكراشیكردووه كه "له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا به پاساوی دابیننه‌كردنی بودجه، پرۆسه‌ی راهێنان و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی 6000 مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی زۆر به خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش، ره‌وتی حیكمه رایگه‌یاندووه كه "راپۆرته‌كه‌ی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به هیچ شكستهێنانێك له پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌كردووه له‌كاتێكدا له واقیعدا وانییه و یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه كتێبێكه له‌سه‌ر هۆشیاری ته‌ندروستی".
له راپۆرته‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیمدا باس له‌وه كراوه كه "وه‌زاره‌تی نه‌وت ئامانج و رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی ساڵانه‌ی به ژماره رووننه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه كارێكی سه‌ره‌كییه و پێویسته وه‌زاره‌ت ئاشكرای بكات تا به‌دواداچوونی بۆ بكرێت و چاودێری بكرێت".
سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی كاره‌باش ده‌ڵێت: "هیچ ورده‌كارییه‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو كه راستی رێژه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی ژماره‌یه‌ك پرۆژه بسه‌لمێنێت، هه‌روه‌ك ئامانجی توانای به‌رهه‌مهێنان له پرۆژه‌كان و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای به هاوڵاتیان به‌پێی پلان دیاری نه‌كردووه كه ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ڵسه‌نگانی ئاستی ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت".
ره‌وتی حیكمه له راپۆرته‌كه‌یدا تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و رایگه‌یاندووه كه رێژه‌ی بێكاری ناوخۆیی به‌رزبووه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ردا هاورده‌كردنی ده‌ستی كاری بیانی زیادیكردووه .
راپۆرته‌كه ئاشكرایكردووه كه "كاركردن له 10 پرۆژه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به پاساوی نه‌بوونی بودجه له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت راگیراون، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی پلانێكی روون بۆ گه‌یشتن به ئاستی دابینكردنی به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان و سه‌وزه‌واتی ناوخۆیی".
سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راپۆرته‌كه رایگه‌یاندووه كه "15 پرۆژه كاره‌كانیان راگیراوه و واباشتر بوو كه ئه‌و پرۆژانه نه‌خرێنه كارنامه‌ی حكومه‌ته‌وه، چونكه هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌بوونی بودجه بۆیان دیاری نه‌كراوه".
راپۆرته‌كه‌ی ره‌وتی حیكمه ئاشكراشیكردووه كه "40 پرۆژه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن وه‌ستاون كه زۆربه‌یان پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونن و له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتوون".
AM:12:02:06/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت