هه‌وڵیدا به‌فێڵ له زیندان هه‌ڵبێت
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی گروپێكی بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له به‌رازیل په‌نای برده‌به‌ر فێڵێك كه به‌خه‌یاڵی كه‌سدا نایه‌ت تا له زیندان هه‌ڵبێت، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس توانیین له كاتی گونجاو‌دا پلانه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و فێڵه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی "the guardian"ی به‌ریتانی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه كلاوڤینۆ دا سیلڤا كه له گرتووخانه‌ی شاری ریۆ دی جانیرۆری پایته‌ختی به‌رازیل زیندان بووه، سه‌ردانی كچه‌كه‌ی بۆ لای قۆستۆته‌وه و هه‌وڵی داوه له‌شێوه‌ی كچه‌كه‌ی له زیندان هه‌ڵبێت.
ئه‌و تاوانباره مه‌ترسیداره زۆر شاره‌زایانه شێوه‌ی خۆی گۆڕی به كچه‌كه‌ی و دوای ئه‌وه‌ی ده‌مووچاوێكی خسته‌سه‌ر ده‌مووچاوی و قژێكی ده‌ستكردنی كرده‌سه‌ری و چاویلكه‌یه‌كی كرده چاوی و جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌ی له‌به‌ركرد، شێوه‌ی وه‌ك كچه‌كه‌ی لێهات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كچی ئه‌و تاوانباره ته‌مه‌نی 19 ساڵه و باوكی به‌نیازبووه هه‌ڵبێت و كچه‌كه‌ی له زیندان له شوێنی خۆی جێبهێڵێت.
له ئێستادا پۆلیس زانیاری نییه كه ئایا كچه‌كه‌ی له‌و پلانه‌دا هاوكاری باوكی كردووه یان ناچاربووه داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵی هه‌ڵاتنه‌ی، سزای توندی ئه‌و سه‌رۆك گروپه بدات و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاره‌دا ده‌ستیان هه‌بووه.
PM:06:32:05/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت