سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌شده‌كرێت
مووچەیە مامۆستایان دابەش دەکرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێش هاتنی جه‌ژنی قوربان و راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی دووی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مووچه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكه‌ن، ئه‌وانیش مووچه‌ی ئه‌و دوو هێزه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ سێشه‌ممه 6ی ئابی 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار له‌كاتێكدایه كه ئێستا مووچه‌خۆران له مانگی ئابدان، ئه‌م مووچه‌یه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌درێت.
پێشتریش ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، كه به‌غدا دابه‌شكرنی مووچه‌ی مانگی ئابی پێشخستووه‌و ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه به‌ر له‌جه‌ژن كردووه.
ئه‌وه‌شی وتبوو: كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێش جه‌ژن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ره‌وانه ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمیش فه‌رمانبه‌ران به‌رله جه‌ژن مووچه وه‌ربگرن.
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه مانگانە 881 ملیار دیناری بۆ مووچە پێویستە لەو بڕە 453 ملیار دیناری حكومەتی عیراق و 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان دابینی دەكات، ئەوەی دیكەش لە داهاتی ناوخۆ دابین دەكرێت.
AM:11:18:05/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 12512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت