به بەرچاوی شاژنەوە ژنێكی تری هێنا
شا ماها شاژنە سۆسیدا لە تەنیشتی - سنتنات لە بەردەمیدا کڕنوشی بردوە
وێستگه نیوزـ
پادشای تایلاند زه‌ماوەندێكی شاهانه‌ی بۆ دۆسته‌كه‌ی سازكرد و له‌كاتی ماره‌كردنی و پێدانی نازاویشدا، شاژن له ته‌نیشتییه‌وه دانیشتبوو.
دوای ئه‌وه‌ی سیستمی شاهانه‌ی تایلاند دانی به فره‌ژنیدا نا، ماها فاگیرالۆنگكۆرن، پاشای ته‌مه‌ن 66 ساڵی تایلاند ته‌نها دوای سێ مانگ له هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ شاژنی ئێستا به‌ناوی شاژنە سۆسیدا فاگیرۆنگكۆرن نا ئیۆدیا، كچێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵی به‌ناوی سنینات ونگفارگیرئه‌باكدی، له‌خۆی ماره‌كرد.
پادشای تایلاند نازناوی "هاوسه‌ری شاهانه‌ی" به ژنه نوێیه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌م هاوسه‌ره نوێیەی وه‌ك په‌رستار و پاسه‌وان له ریزی سوپای تایلاند كاری كردوه، شاژنی ئێستاش کە نازناوی شاژنی هەمیشەیی هەیە، ماوه‌ی سێ مانگه بووەتە هاوسه‌ری پادشا و پێشتر خانمه كارمه‌ندی ناو فڕكه بووه.
شا ماها تائێستا چوار جار هاوسه‌رگیریی كردوه، بەڵام نازناوی شاهانە بە هەموو منداڵەکانی نادات، له ساڵی 1932ی سه‌ده‌ی رابردوشه‌وه یه‌كه‌مجاره نازناوی "هاوسه‌ری شاهانه" به یه‌كێك له دۆسته‌كانی پادشا ده‌درێته‌وه.
هه‌رچه‌نده نازناوه‌كه پله‌یه‌كی باڵایه له كۆشكی شاهانه‌دا، به‌ڵام به‌پێی ده‌ستوری تایلاند و سیستمی پادشایه‌تی ئه‌و خانمه‌ی نازناوه‌كه وه‌رده‌گرێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستوری به خاوه‌نه‌كه‌ی نادات كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شێوازی حوكمڕانی هه‌بێت.
چوار پادشای پێش شا ماها ته‌نها یه‌ك ژنیان هێناوه و شا راما-ی هه‌شته‌می تایلاندیش له ماوه‌ی ژیانیدا به ئاشكرا هاوسه‌رگیریی نه‌كردوه.
شا ماها بە بەرچاوی شاژنە سۆسیدا، سنتنات-ی مارە کرد و کردیە هاوسەری شاهانە
سنینات وه‌ك په‌رستار و پاسه‌وان له ریزی سوپای تایلاند كاری كردوه
کاتی هاوسەرگیریی شا ماها و شاژنە سۆسیدا
PM:03:45:04/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 8084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت