كچه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا كێیه
جویل لە کەربەلا و جویل لە لوبنان
وێستگه نیوزـ
جویل سه‌عاده، ئه‌و خانمه ژهنیارهیه كه به‌بێ له‌چك به‌ڵام به داپۆشراوی له یاریگای كه‌ربه‌لا و له كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیی خۆرئاوای ئاسیا به كه‌مانچه‌كه‌ی سرودی نیشتمانی عیراقی ژه‌نی، به‌ڵام دواجار ده‌سه‌ڵاتداران و پیاوانی ئایینی كه‌ربه‌لای توڕه‌كرد.
جویل سه‌عاده، خه‌ڵكی لوبنانه ژه‌نیاری ئامێری كه‌مانچه‌یه، پێشتر ئه‌ندامی تیمی موزیكی ئه‌لیسا بووه و ماوه‌ی 10 ساڵیش له كۆنسێرفتواری نیشتمانیی لوبنان كه‌مانچه‌ی ژه‌نیوه.
ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه جویل سه‌عاده نمایشی تاكه كه‌سی ده‌كات و ئاهه‌نگه‌كان ده‌ڕازێنێته‌وه و ده‌توانێت ئاوازه كۆنه عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و ئیالییهكان بژه‌نێت و توانانی ژه‌نینی زۆرێك له ئاوازه‌كانی فهیزوز-ی خانمه گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی لوبنانیشی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنی له یاریگای كه‌ربه‌لا، جویل له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام نوسیویه‌تی: "سوپاسێكی زۆری عیراقی خۆشه‌ویست و گه‌له میوانداره‌كه‌ی ده‌كه‌م كه به گه‌رمی له‌سه‌ر خاكی خۆیان پێشوازییان لێكردم و خۆشه‌ویستیان بۆ ده‌ربڕیم".
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ركه‌وتنی جویل كه هه‌رچه‌نده ره‌چاوی پیرۆزیی خاكی كه‌ربه‌لا و نه‌ریتی ئه‌و شاره‌ی كرد، پیاوانی ئایینی و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره‌ی توڕه‌كرد و ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان لێگرتوه ده‌ڵێن كه جویل "پیرۆزییه‌كانی كه‌ربه‌لا"ی پێشێل كردوه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌شدا زۆرێك به‌رگرییان له جویل كردوه و وتویانه وێنه‌كانی ئه‌و خانمه‌یان به به‌رگی نیمچه روت بڵاوكردوه‌ته‌وه و وتویانه به‌راورد به‌و وێنانه جویل قاچه‌كانی ده‌رنه‌كه‌وتووه و داپۆشراوتر بووه و ره‌چاوی نه‌ریته‌كانی عیراقی كردوه.
له درێژه‌ی بهرگرییهكانیش له جویل، هه‌ندێكی دیكه نوسیویانه:" كچێكی جوان كه‌مانچه له كه‌ربه‌لا ده‌ژه‌نێت ده‌ڵێت پیرۆزیی پارێزگاكه‌ی شكاندوه، به‌ڵام ئه‌و كچانه‌ی له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌بوونی به قرچه‌ی گه‌رما بۆ پاروە نانێک له ترافیك لایته‌كانی كه‌ربه‌لا وه‌ستان، پیرۆزیی كه‌ربه‌لا ناشكێنن؟ ئەی ئایا یاریگای کەربەلا بۆ شینی حەسەن و حسەین کراوە؟ ئەمە بانێكه و دوو هه‌وا!"
سێشه‌ممه‌ی رابردوو له یاریگای ئۆلۆمپی كه‌ربه‌لا، ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی پێ به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری و شانۆیی پێشكه‌ش كران و ژماره‌یه‌ك كچ نمایشێكی سه‌مایان پێشكه‌ش كرد و خانمێكیش به ئامێری كه‌مانچه‌كه‌ی سروودی نیشتمانی عیراقی ژه‌نی.
به‌رپرسانی ناوخۆیی كه‌ربه‌لا و سه‌ركرده ئاینی و سیاسییه‌كان داوایانكرد لێپرسینه‌وه له سه‌رپه‌رشتیارانی ئاهه‌نگه‌كه بكرێت به‌وپێیه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه دژی یاسای "پیرۆزی كه‌ربه‌لا" بووه كه هه‌موو جۆره رێوڕه‌سمێكی ئاههنگگێڕیان و گوێگرتن له گۆرانی له شوێنه‌گشتییه‌كان به "تاوان" ده‌زانێت و رێگری ده‌كات له‌وه‌ی ئافره‌تان به سه‌ری روته‌وه بچنه ناو شاره‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دیوانی وه‌قفی شیعی ئاهه‌نگه‌كه‌ی به "كارێكی ناشیرین" وه‌سف كرد كه "هه‌موو سنووره شه‌رعییه‌كان و به‌ها ره‌وشتییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت".
پێشتریش نسه‌یف ئه‌لخه‌تابی پارێزگاری كه‌ربه‌لا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "حكومه‌تی خۆجێیی هیچ رۆڵێكی له به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا له یاریگای كه‌ربه‌لا نه‌بووه".
لای خۆیه‌وه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتر و ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی داوایكرد حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ده‌ست پێبكات و "لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مه‌كانی ئه‌و رووداوه و ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌و پێشێلكردنه ئاشكرایه‌ی حورمه‌تی شاری پیرۆزهوهن، بكات".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش سیاسییه‌كان و چالاكوانان ره‌خنه‌یان له‌و هێرشه بۆسه‌ر رێكخه‌رانی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵهوانییهكه گرت.
PM:09:58:01/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 8492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت