به‌گوێی دایكی نه‌كرد.. بوو به ملیۆنێر
لیزا دالمان و جایدن ئاشمان-ی کوڕی
وێستگه نیوزـ
وه‌ك هه‌موو دایكێكی خه‌مخۆر بۆ منداڵه‌كه‌ی، لیزا دالمان ئامۆژگاریی جایدن ئاشمان-ی كوڕی ده‌كرد ئه‌وه‌نده له‌به‌رده‌م شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن دانه‌نیشێت و یارییه ڤیدیۆییه‌كان نه‌كات، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی به‌قسه‌ی نه‌كرد تا ئه‌وكاته‌ی له پاڵه‌وانێتییه‌كدا به‌شداریی كرد و به بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی دووه‌م بوو به ملیۆنێر.
جایدن-ی ته‌مه‌ن 15 ساڵ، هه‌رزه‌كارێكی خه‌ڵكی به‌ریتانیایه و به‌شداریی پاڵه‌وانێتیی جیهانی بۆ یاریی ئه‌لیكترۆنیی "فۆرتنایت-Fortnite" كرد كه یارییه‌كی ئۆنلاینی ئه‌لیكترۆنییه.
هاوبه‌شه‌كه‌ی جایدن، هه‌رزه‌كارێكی دیكه‌ی هۆڵه‌ندی بوو، به شاره‌زایی و لێزانینی جایدن و هاوبه‌شه هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی توانیان پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن كه بڕه‌كه‌ی دوو ملیۆن و 250 هه‌زار دۆلار بوو، به‌وه‌ش جایدن نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی وه‌رگرت كه ده‌كاته یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زاه‌ر دۆلار.
سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه، جایدن گرێبه‌تێكی له‌گه‌ڵ تیمی لازارۆس واژووكرد تا بچێته ناو ئه‌و تیمه كه به به‌هێزترین تیمی ركابه‌ر له یاریی فۆرتنایت له جیهاندا داده‌نرێت و بڕیاره تیمه‌كه ساڵانه 60 هه‌زار دۆلار بداته به جایدن تا یارییان بۆ بكات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی له‌و بڕه پاره‌یه ده‌كات، جایدن وتویه‌تی: "من له پۆلی 10م، به‌دڵنیاییه‌وه خانویه‌ك و پێڵاوی ماركەی "گۆچی" ده‌كڕم و ئۆتۆمبیلێكی نوێش بۆ دایكم ده‌كڕم".
هاوكات دایكی جایدن دانی به‌وه‌دا نا كه هه‌ڵه بووه له‌وه‌ی نه‌هێشتووه یارییه‌كه بكات و ویستویه‌تی زیاتر خه‌ریكی خوێندنه‌كه‌ی بێت، ده‌شڵێت ئه‌وه‌نده دژی ئه‌و یارییه بووه تا كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی ئامێری ئێكس بۆكسه‌كه‌ی جایدن بخاته زبڵدانه‌وه و بیسته‌ره‌كانیشی بشكێنێت.
یاریی فۆرتنایت، یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنیی ئۆنلاینه كه به ئامێری ئێكس بۆكس بۆ یارییه ڤیدیۆییه‌كان ده‌كرێت و له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا كه له یاریگاری ئارسه‌ر ئاش له نیویۆرك سازكرا، 100 یاریزان له 30 وڵاتی جیهانه‌وه به‌شدارییان تێدا كرد و بڕی خه‌ڵاته‌كه بۆ براوه‌ی یه‌كه‌م 3 ملیۆن دۆلار بوو، به‌گشتیش 30 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كه ته‌رخان كرابوو.
كایل گریسدۆف-ی ئه‌مریكی كه هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵی ئه‌مریكیه و به "بۆگا" ناسراوه، بووه خاوه‌نی 3 ملیۆن دۆلاره‌كه له یاریی تاكه كه‌سی و له یاریی دووانیش ئیم‌یل بریگویس-ی نه‌رویجی و تۆماس ئارنۆڵد-ی نه‌مسایی بونه خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌كه‌م كه بڕه‌كه‌ی به‌هه‌مان شێوه 3 ملیۆن دۆلار بووه.
PM:04:24:29/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 18084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت