گۆرانییه‌ك دەبێتەهۆی کوژران و برینداربونی 10 کەس
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌یه‌كی لوبنان گۆرانییه‌ك له زه‌ماوه‌ندێكدا وترا و بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕه ته‌قه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، له ئاكامیشدا چوار كه‌س كوژران و سیانی دیكه برینداربوون.
میدیاكانی لوبنان بڵاویانكرده‌وه: له‌كاتژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه 28ی ته‌مموزی 2019 و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگێك له گه‌ڕه‌كی فه‌یزه-ی سه‌ربه قه‌زای به‌عله‌به‌ك له لوبنان، مه‌قام و گۆرانییه‌ك وترا، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان دوو خانه‌واده به‌ناوی "زعێته‌ر" و "ئه‌مهز" دروست بێت.
له گۆرانییه‌كه‌دا گۆرانیبێژه‌كه وه‌سفی كه‌سێكی "تالب ئه‌مهز" كردوه له خانه‌واده‌ی "ئه‌مهز" كرد، یه‌كێك له خانه‌واده‌ی "زعێته‌ر"یش به‌ناوی "تالب زعێته‌ر" وازیزانیوه كه به نه‌هێنانی ناوه‌كه‌ی، سوكایه‌تیی پێده‌كرێت، بۆیه گۆرانییه‌كه‌ی ێزاری كردوه و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریدا ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ك و ته‌قه‌یان به‌ناو ئاماده‌بواندا كردوه.
سه‌ره‌ڕای ته‌قاندنی فیشه‌كێكی زۆر، ئاژاوه‌كه گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی ئار بی جی به ئاسماندا بته‌قێنرێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه سوپای لوبنان به‌ده‌م دۆخه‌كه‌وه بچێت و كۆنتڕۆڵی بكات.
له ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا گۆرانیبێژه‌كه و سیانی دیكه و برینداربونی شه‌ش كه‌سی تر كه برینی هه‌ندێكیان سه‌خته و دواتر كوژراو و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی قه‌زای به‌عله‌به‌ك گواستراونه‌ته‌وه.
PM:06:27:28/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 15944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت