وێنە.. ساندرا گۆرانییەکی "وروژێنەر"ی بڵاودەکاتەوە


وێستگە نیوز-
ساندرا ئەلساندرا هونەمەندی کورد خەریکی ئامادەکاری بەرهەمێکی نوێیە و بەناوی "من ئاگرم".

ڕەوەند جەواد بەرێوبەری هونەری ساندرا ئەلساندرا گۆرانبێژی کورد رایگەیاندوە "نوێترین کاری ساندرا دوێتێکە لەگەڵ کچە گۆرانیبێژێک و گۆرانییەکە ناوی "I Am fire" لە تێکستی areo &taim ئامادەکراوە".

رەوەند جەواد وتی "موزیکی گۆرانییەکە لە لایەن I wana be a dJدانراوە و مایسترینگ ئەو گۆرانیە لە لایەن arsen Gabriel کراوە، میکس لە لایەن areo ئەنجامدراوە".

بەرێوبەری هونەری ساندرا ئەلساندرا وتیشی "سپۆنسەری بەرهەمەکە لەلایەن باوکی ساندرا کراوە، ئەو گۆرانیە دوێتە بە زمانی ئینگلیزیە، باسی وروژێنەری کچان دەکات وەک ئاگر".

ساندرا الساندرا دوای گۆرانی چاچۆ بە زمانی ئیسپانی ئەمە دووەمین بەرهەمیەتی بەڵام شێوەی دوێت ئەنجامی دەدات، ساندرا خەڵکی شاری سلێمانیە لە وڵاتی سویسرا دەژی کاری بزنس و گۆرانی دەکات.

هــ. ب



PM:02:46:28/07/2019


































ئه‌م بابه‌ته 26744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو